ئاواره‌یی به ته‌واوی ژیانی هه‌ڵگێڕایه‌وه، له‌لایه‌ك خه‌می بژێویی خێزانه‌كه‌یی و له‌لایه‌كی تر په‌روه‌رده‌كردنی چوار منداڵ، بۆیه نه‌یتوانی ده‌سته‌وه‌ستان بێت و هیچ نه‌كات.
دایكی هه‌دیل (43 ساڵ)، سێ كچ و كوڕێكی هه‌یه، هاوسه‌ره‌كه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازییه، له روداوه‌كانی 2014دا قه‌زای حه‌ویجه‌یان به‌ره‌و زاب به‌جێهێشت و له‌وێشه‌وه دوای دوو ساڵ، جارێكی‌تر به‌ره‌و شاری كه‌ركوك ئاواره‌بون.
"نه‌مانتوانی به‌رگه‌ی خه‌رجی رۆژانه‌مان بگرین و ناچار له كه‌مپی له‌یلان سێ (یارمجه) نیشته‌جێی بوین تا پشت به هاوكاری رێكخراوه مرۆییه‌كان ببه‌ستین".
دایكی هه‌دیل ده‌ڵێت به ئاسانی ده‌ستیان نه‌ده‌گه‌یشت به هاوكارییه‌كانیش، بۆیه هه‌وڵیدا رێگه‌یه‌كی تر بۆ بژێوی خێزانه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، به تایبه‌ت كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا 60 هه‌زار دیناری مانگانه‌ی وه‌رده‌گرت به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه له حكومه‌تی به‌غداوه.
له به‌ختی خێزانه‌كه‌ی دایكی هه‌دیل، كه‌مپه‌كه‌یان داخراو به كرێی مانگانه‌ی 115 هه‌زار دینار شوقه‌یه‌كیان له كه‌ركوك به‌كرێ گرت.
له‌رێی دروسێیه‌كانیه‌وه، بیستی رێكخراوێكی مرۆیی خولی فێربونی درومان ده‌كاته‌وه؛ دایكی هه‌دیل دواجار ده‌رفه‌تی خۆی دۆزییه‌وه، به‌شداریكرد و ته‌نیا پارچه قوماشێكی ده‌ستخست، چونكه له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی ژنانی به‌شداربوو ئامێری درومانی به‌رنه‌كه‌وت.
دراوسێی ماڵی دایكی هه‌دیل، ئامێری درومانی هه‌بوو، به‌و پارچه قوماشه‌ی له خوله‌كه‌دا ده‌ستی كه‌وت، ده‌ستیكرد به درومان و ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هێنا، بووه جێی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك و هه‌رزوو ناوبانگی له دروماندا بڵاوبۆوه.
ماوه‌یه‌ك ئامێری درومانی دراوسێیه‌كه‌یانی به‌كارهێنا، تا توانی ئامێرێكی به‌كارهاتوو بكڕێت، هیچ نه‌بووه رێگر، كورسی نه‌بوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌دا دانیشت و كاری سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌ستپێكرد.
دایكی هه‌دیل، ئێستا به ماندوبونی خۆی پاره‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت، بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابینده‌كات و به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه، خه‌ڵكی زیاتر ده‌ناسێت، ئه‌و خواستی زیاتری هه‌یه، ده‌یه‌وێت كارێكی گه‌وره‌تر بكات و بتوانێت خولی فێربونیش بكاته‌وه.
ئه‌و ژنه له ئه‌زمونی خۆیه‌وه په‌یامێكی بۆ كچان و ژنان هه‌یه؛ "به‌هره‌ی خۆتان به‌كاربهێنن، كۆڵ مه‌ده‌ن و هه‌وڵبده‌ن ژیانیان به‌ره‌و باشتر بگۆڕن".