لە ژینگەوە

سوهەیلا؛ چی بەسەرھات و توانی چی بكات؟

  • 2019-12-08
سوهەیلا؛ چی بەسەرھات و توانی چی بكات؟
دهۆك، 2019، سوهه‌یل ده‌خیل؛ ئاواره‌ی شنگال له‌رێێ وێنه‌كێشانه‌وه‌ ئازاره‌كانی ژێرده‌سته‌یی داعش نیشانده‌دات فۆتۆ: عه‌مار عه‌زیز
عەمار عەزیز - دهۆك

من ناوم سوهەیلا دەخیلە، دوو ساڵ لای چەكدارانی داعش دیل بوم، دواتر رزگاركرام.
ئێستا لە كەمپی ئاوارەیی شاریا دەژیم لە دهۆك، ئەمانەی دەیبینن هەموی كارتۆنی فڕێدراو بون، كۆمكردنەوە و دوای خاوێنكردنەوەیان، وێنە و تابلۆم لەسەر كێشان.
زۆر حەزم لە وێنەكێشانە، لێرە پێداویستییەكانی تایبەت بە وێنەكێشان نییە، یان زۆر كەمە، بەڵام من كۆڵمەنەداوە و لە ئارەزوەكەم بەردەوامم.
وێنەكانم زیاتر دەربڕی ئەو ئازار و نەهامەتییانەن كە بەسەر خۆم و خێزانەكەمدا هاتون، باوك و سێ برام چارەنوسیان نادیارە بەهۆی هێرشی داعشەوە بۆ شنگال.
ئازارەكان نەبونەهۆی ئەوەی واز لە خولیا و ئارەزوەكانم بهێنم، ئازارەكانی مامەڵەی داعش لەڕێی وێنه‌کێشانەوە لە ناخی خۆم دەسڕمەوە، ئەوەش گەورەترین سودە بۆ من.
لە دوو ساڵدا زیاتر له‌ 50 تابلۆی هۆنه‌رییم دروستکردووە، لە پێشانگەیەكدا بەشداربوم و دوو تابلۆم فرۆشتووە.
ئه‌گه‌ر رێکخراوه‌کان هاوکاریم بكەن، ده‌توانم تابلۆی زۆر جوان دروستبكەم.
 

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT