لە ژینگەوە

یوسف؛ ئیشەكەی بۆ منداڵەكانی جێناهێڵێت

  • 2019-12-15
یوسف؛ ئیشەكەی بۆ منداڵەكانی جێناهێڵێت
یوسف نوری (59ساڵ)، 40 ساڵە پێنج منداڵەكەی بەكاری دارتاشی بەخێودەكات فۆتۆ: عەلی ئاراس
عەلی ئاراس

ناوم یوسف نوری-یە و لە ساڵی 1960 لەدایك بوم، 40 ساڵە پێنج منداڵەكەم بەكاری دارتاشی بەخێودەكەم، بەڵام ئیتر ئەم كارە بەرەو تەواوبون دەچێت.

زۆر منداڵبوم دەهاتمە دوكانەكەی باوكم و سەیری كارەكانیم دەكرد، وردە وردە فێری پیشەكە بوم و باوكم چووە تەمەنەوە و بۆی جێهێشتم.

من هەر ئەم كارە دەزانم، ئەوكات ئیشەكانمان باشبوو و پێی دەژیاین، هەموو شت خۆماڵی بوو، لە دارەكەوە تا دەگەیشتە ئەو شتەی خۆمان دەمانویست.

ئێستادا دارەكە و كەلوپەلەكانیش بە دروستكراوی لە دەرەوە دێن و خەڵكیش ئەوەیان دەوێت، بۆیە ئێمە بەرەو ئەوە دەچین كارەكە بە تەواوی لەدەستبدەین و ئیشمان زۆر كەمبووە.

دوو کوڕم ھەیە و نەمهێشتووە و ناھێڵم ئەم کارە بکەن و سەرقاڵی كاری ترن، چونكە دارتاشی تەمەنێكی زۆر کەمی ماوە.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە، حكومەت كاربكات گرنگی بە دروستکراوی خۆماڵی بدات، بۆ ئەوەی دوربکەوینەوە لە شمەکی دەرەکی، تاكو بتوانین بازاڕی ناوخۆ بەھێز بکەین و ئەم پیشەیەش كۆتایی نەیات.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT