لە ژینگەوە

فه‌یروز نه‌یهێشت دوكانه‌كه‌ی باوكی دابخرێت

  • 2019-12-18
فه‌یروز نه‌یهێشت دوكانه‌كه‌ی باوكی دابخرێت
دهۆك، كانونی یه‌كه‌می 2019، فه‌یروز له‌ دوكانه‌كه‌ی باوكی له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی شاریا فۆتۆ: عه‌مار عه‌زیز
عه‌مار عه‌زیز

ناوم فه‌یروز سلێمان نایف، ته‌مه‌نم ته‌نیا نۆ ساڵه‌ و رۆژانه‌ دوای ده‌وامی خوێندنگه‌، هاوكاری باوكم ده‌كه‌م له‌ كاره‌كه‌یدا، تا بیر له‌ داخستنی دوكانه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه‌.

باوكم له‌ ته‌مه‌نی 39 ساڵیدایه‌، خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌ و هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه‌، له‌ دوكانێكی بچوكی كه‌مپی ئاواره‌كانی شاریا له‌ دهۆك، به‌ فرۆشتنی پێڵاو و جلوبه‌رگ بژێوی ئێمه‌ دابینده‌كات.

من له‌ پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی ده‌خوێنم، رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆ تا 5ی ئێواره‌ ده‌چمه‌ دوكان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاوكاری نه‌كه‌م، ناتوانێت به‌رده‌وامی به‌ كاره‌كانی بدات.

خێزانێكی گه‌وره‌مان هه‌یه‌؛ چوار خوشك و دوو براین، بۆیه‌ پێویستی زۆرمان به‌و دوكانه‌ هه‌یه‌.

دوكانداری له‌گه‌ڵ باوكمدا، كاری نه‌كردۆته‌ سه‌ر خوێندنه‌كه‌م، كتێبه‌كانم ده‌به‌م و له‌وێ پێداچونه‌وه‌ به‌ وانه‌كانیشمدا ده‌كه‌م، له‌سه‌ر ئاستی پۆله‌كه‌م ساڵی رابردوو به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچووم.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT