لە ژینگەوە

باخێك، یادگارییەكی زیندوی جووەكانی خانەقین

  • 2019-12-23
باخێك، یادگارییەكی زیندوی جووەكانی خانەقین
خانەقین/ باخی جووەكان لە ناوەندی شار فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد

باخەكەی سین كۆبی لە خانەقین، کە وەك بەهەشتێك بۆ خەڵكی قەزاكە بەجێهێڵدراوە، یادگارییەكی زیندوی جووەكانە و بۆیە هەر بەناوی ئەوانیشەوە ناوبانگی دەرکردووە.

سین کۆبی، كەسایەتییەكی ناسراوی جوو بووە، یەكێك بووە لە بازرگانە بەناوبانگ و دەوڵەمەندەكانی قەزای خانەقین؛ لە سەرەتای ساڵی 1881دا باخەكەی لەسەر روبەری 57 دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە ناوەندی خانەقین دروستكردووە.

باخەكە پڕە لە سەوزایی و میوەهات؛ ناوجەرگەی شاری جوانتركردووە؛ خورما، پرتەقاڵ، لیمۆ و لالەنگی باخەكەی رازاندۆتەوە.

جووەکان ئێستا لەو ناوچەیەدا ناژین، بەڵام شوێنەوارێکی شیرینیان دوای خۆیان لە خانەقین بەجێهێشتووە؛ ئەو شارەی مێژوویەكی دورودرێژی لە پێكەوەژیانی نەتەوایەتی و ئایینی هەیە.

بەر لەوەی کۆچبکەن، جووەکان لە چالاکی بازرگانی و کار و کاسبی ناوچەکەدا زۆر دیاربوون، سەرقاڵی پیشەی وەک ئاسنگەریی، دوکانداریی و سەرافی بوون؛ بەگوێرەی زیاد لەسەرچاوەیەک کە (کەرکوک ناو) دەستیپێگەیشتووە، لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی رابردوودا ژمارەییەکی زۆریان دەستگیردەکرێن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەی وڵاتەوە و بەشێکی تریشیان خانەقین بەرەو ئیسرائیل بەجێدەهێڵن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT