له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه، من عاشقی هونه‌ری په‌یكه‌رتاشییم، بۆ نه‌خشاندنی شارستانیه‌تی مێژویی و كلتوری عیراقی.
ناوم مسته‌فا مازن شه‌كه‌رچی، ته‌مه‌نم 22 ساڵه، خه‌ڵكی موسڵم، له هه‌شت ساڵییه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌م هونه‌ره‌م و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانم ته‌واو كردووه.
له رێی خوێندنه‌كه‌وه، ئاشنابوم به زانیاری زۆر له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی هونه‌ره‌كه‌م، كه چۆن شارستانیه‌ته جیاوازه‌كان له په‌یكه‌رێكی بچوكدا به‌رجه‌سته بكه‌م.
نوێترین كارم له‌سه‌ر پایه یاساییه‌كه‌ی حه‌مورابی-یه، یه‌كێك بوو له كاره سه‌خته‌كان، كات و هه‌وڵدانی زۆری ویست، به‌ڵام پێداگریم وایكرد توانیم ته‌واوی بكه‌م.
له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی داعش، په‌یكه‌ره‌كانم له‌سه‌ر شارستانیه‌ته مێژوییه‌كانی پارێزگاكه بوو كه ئه‌و رێكخراوه وێرانی كرد، له‌وانه مناره‌ی حه‌دبا، كه‌نیسه‌ی ساعه، شارستانیه‌تی ئێزیدی و كورد، ئه‌وه‌ش به ئامانجی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا.
داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م به‌هره‌یان هه‌یه با له خزمه‌تی عیراقدا نیشانی بده‌ن.