لە ژینگەوە

شانازی به‌ پیشه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات

  • 2020-01-13
شانازی به‌ پیشه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات
نه‌ینه‌وا، محه‌مه‌د جومعه‌ له‌ سه‌ركار دوای ده‌وامی زانكۆ فۆتۆ: كه‌ركوك ناو
كه‌ركوك ناو – نه‌ینه‌وا

شه‌ربه‌تی سروشتی دروستده‌كه‌م و ده‌یفرۆشم، بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆم، خێزانه‌كه‌م و تێچووی خوێندنی زانكۆ.

من ناوم محه‌مه‌د جومعه‌-یه‌، ته‌مه‌نم 20 ساڵه‌، رۆژانه‌ دوای ده‌وامی زانكۆ له‌ گه‌ڕه‌كی كه‌رامه‌ی به‌ری چه‌پی شاری موسڵ، ده‌چمه‌ سه‌ر كار.

له‌ قۆناغی سێی كولێژی په‌روه‌رده‌م، ده‌مه‌وێت له‌ یه‌ككاتدا، هه‌م داهاتووم له‌ كیس نه‌چێت هه‌م پێویستم به‌ هاوكاری كه‌س نه‌بێت، له‌ خوێندن و بژێوییدا.

پیشه‌كه‌ی من؛ دروستكردنی شه‌ربه‌ت و فرۆشتنیه‌تی، ئه‌وه‌شم له‌ باوكمه‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش له‌ باپیریه‌وه‌ فێر بووه‌.

شه‌ربه‌تی میوه‌ی سروشتییه‌؛ به‌پێی وه‌رزه‌كان و جۆری میوه‌كان ده‌گۆڕێت، هه‌ركه‌سێك لێی كڕیوم به‌ دڵی بووه‌ و جارێكیتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

خواستی من ته‌نیا له‌م پیشه‌یه‌دا نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا، به‌رده‌وامی به‌ خوێندنه‌كه‌م ده‌ده‌م و ده‌مه‌وێت دوای زانكۆ، بگه‌ ماسته‌ر و بڕوانامه‌ی به‌رزتر، بۆیه‌ په‌یامێكم بۆ گه‌نجانی ده‌رچوی زانكۆ هه‌یه‌؛ دامه‌نیشن به‌بێ كار و ئه‌وانه‌یشی ده‌رچوو نین، ده‌توانن به‌ پیشه‌یه‌ك خزمه‌تی موسڵ و نه‌ینه‌وا و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكه‌ن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT