خه‌ڵكی قه‌زای شنگالم، پێنج ساڵه ئاواره پارێزگای دهۆك بوم و له كه‌مپدا دهستمدایهوه به‌خێوكردنی كۆتر، چونكه ئه‌وه حه‌زمی منه و له زێدی خۆیشم، هه‌مان كارم ده‌كرد.
ناوم خرتۆ جه‌میل-ـه، به‌خێوكردنی كۆتر حه‌زی منداڵیمه و ئێستا له كه‌مپی شاریا له دهۆك، زیاتر له 100 كۆترم هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش خانویه‌كی بچوكم له قوڕ و دار بۆ دروستكردون.
كۆتره‌كانی من بۆ فرۆشتنه و هه‌ندێكجار به دیارییش ده‌یفرۆشم، له‌وه‌دا داهات و بژێوم ده‌ستده‌كه‌وێت؛ نرخی هه‌ر كۆترێك 10 تا 30 هه‌زار دیناره، به‌ڵام هه‌ندێك كۆتر هه‌یه ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویستن له‌لام ناتوانم بیانفرۆشم.
كۆتره‌كانم زۆر ئارامیم پێده‌به‌خشن، كاتێك له نێو ئه‌واندا بم، له‌رووی ده‌رونییه‌وه ئاسوده‌م، بۆیه ناتوانم ده‌ستبه‌رداریان ببم.
له كه‌مپی ئاواره‌كاندا، بازاڕی كۆتر گه‌رمه، هه‌ندێك بۆ داهات و به‌شێكیش ته‌نیا وه‌ك حه‌زێك به‌خێویان ده‌كه‌ن؛ بۆیه منداڵه‌كانیشم فێر كردووه كۆترهكانیان خۆشبوێت و له بهخێوكردنیدا هاوكاریم بكه‌ن.