له ساڵی 1997ـه‌وه ده‌ستگێڕم و گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌فرۆشم، ده‌بێت بژێویم دابینبكه‌م، هه‌رچه‌نده خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تم و ناتوانم به‌بێ كورسییه‌كه‌م بجوڵێم.
ناوم حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سه‌مین، ته‌مه‌نم 54 ساڵه و له 1985ـه‌وه، كه جه‌نگی عیراق و ئێران بوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه هه‌ردوو قاچم له‌ده‌ستدا، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا، برایه‌كیشم كوژرا.
دوای ئه‌و روداوه؛ دوو هه‌فته‌یه به‌بێ هۆشی له نه‌خۆشخانه مامه‌وه، پاش دوو مانگ، گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه و ده‌ستمكرد له كاسبی.
له‌وكاته‌وه وا 23 ساڵه من له‌سه‌ر كورسییه‌كی كه‌مئه‌ندامی گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌فرۆشم.
ماڵه‌كه‌م له ناوچه‌ی واستییه. رۆژانه نزیكه‌ی پێنج كیلۆمه‌تر به كورسییه‌وه ده‌ڕۆم تا ده‌گه‌مه شه‌قامی رێگای به‌غدا بۆ ده‌ستگێڕی، دواتر به هه‌مان رێگه‌دا ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
هاوسه‌رگیریم نه‌كردووه، له ماڵێكدا له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌م و سێ منداڵی‌دا ده‌ژین، من بژێوی خێزانه‌كه دابینده‌كه‌م و ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستمده‌كه‌وێت، به ئاسته‌م به‌شی خواردن، مۆلیده، نه‌وت و غاز.
من جاربه‌جاریش له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانمدا ده‌چمه ده‌ره‌وه بۆ كاتبه‌سه‌ربردن، تائێستا پێنججار ئۆتۆمبێل لێیداوم، دوانیان زۆر مه‌ترسیدار بوو، چه‌ند به‌شێكی جه‌سته‌م شكا و له یه‌كێكیانیشدا پێج رۆژ له نه‌خۆشخانه مامه‌وه.