پێنج ساڵه له ئاواره‌ییدا ده‌ژین؛ ژیانێكی زۆر سه‌خت بوو به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به‌رگه‌مان گرت، بۆ نمونه من له یه‌ككاتدا وه‌ك كوڕه گه‌وره‌ی ماڵ بژێوی خێزانه‌كه‌م له ئه‌ستۆدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێندكارم.
من ناوم رێناس ئه‌لیاس، ته‌مه‌نم 17 ساڵه و خێزانه‌كه‌مان له هه‌شت كه‌س پێكهاتون، سێ خوشك و سێ برا، من گه‌وره‌ترینیانم.
باوك له ژیاندایه، به‌ڵام به ته‌مه‌نه و نه‌خۆشه، بۆیه ناتوانێت كاربكات و ناچاربوم دوكانێكی فرۆشتنی میوه بكه‌مه‌وه، رۆژانه له به‌یانی زووه‌وه تا شه‌شی ئێواره ده‌مێنمه‌وه، تا 80 بۆ 100 هه‌زار دینار میوه بفرۆشم كه نزیكه‌ی 30 هه‌زار دیناری قازانجه.
خوێندكاری قۆناغی 10ی زانستی خوێندنی عه‌ره‌بیم، به تایبه‌ت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا زۆر ماندوو ده‌بم، به‌ڵام ناتواتم پشوو بده‌م و ئه‌و دوكانه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی بژێوی خێزانه‌كه‌مانه، بۆیه له پشووه‌كانی په‌روه‌رده و نیوه‌ی ساڵیش‌دا له كار بوم.
دوو براكه‌م یه‌كێكیان له شه‌ش و ئه‌ویتریان 7ی بنه‌ڕه‌تییه، ده‌وامی خوێندنه‌كه‌یان پێچه‌وانه‌ی ده‌وامی منه، بۆیه كاتێك ده‌چمه خوێندنگه، ئه‌وان له دوكاندارییه‌كه‌دا هاوكاریم ده‌كه‌ن.
ئاواتی و هیوای من ئه‌وه‌یه؛ ساڵانه یه‌كه‌می خوێندنگه‌كه‌م بم و بشتوانم له كۆتایی قۆتاغی ئاماده‌یی نمره‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ستبهێنم، تا له كۆلێژێكی باش و به دڵی خۆم درێژه به خوێندن بده‌م، هه‌رچه‌نده ژیانی ئێمه زۆر سه‌خته و ناتوانم هه‌موو كاتێك به خوێندن بده‌م.