ئه‌م پیشه‌یه‌م له باوكمه‌وه بۆ مایه‌وه، ئه‌ویش له خانه‌وه‌ده‌كه‌ی خۆیه‌وه، بۆیه وه‌ك كۆنترین قاوه‌چی موسڵ ماوینه‌ته‌وه و مێژوی پێشه‌كه‌مان 95 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه.
ناوم هیشام زه‌كی، ته‌مه‌نم 51 ساڵه و له‌م پیشه‌یه‌شدا پشتاوپشت شاره‌زاییمان بۆ ماوه‌ته‌وه، چونكه هه‌موو كه‌س ناتوانێت ببێته قاوه‌چی، به تایبه‌ت كاتێك هه‌موو كه‌س له تام و چێژی قاوه‌كه‌ت رازی بێت.
چه‌ندین جۆر قاوه ئاماده ده‌كه‌ین، به‌رازیلی، كوبی، حه‌به‌شی و غینی، له‌وه‌شدا گیراوه و نهێنییه‌كی تایبه‌ت هه‌یه، كه واده‌كات تامێكی نایابی پێبدات.
باپیرم له 1925دا یه‌كه‌م دوكانی قاوه‌چێتی له باب یه‌رای ناوه‌ڕاستی موسڵ كرده‌وه، ئه‌و باوكی منی فێری پیشه‌كه كرد و شاره‌زاییه‌كه له كۆتاییدا به من گه‌یشت، له‌وكاته‌وه 44 ساڵه من به‌رده‌وامم و ده‌مه‌وێت منداڵه‌كانم فێری نهێنییه‌كانی قاوه‌چێتی بكه‌م.
كڕیاره‌كانم ته‌نیا خه‌ڵكی ناوشاری موسڵ نین، له ته‌واوی قه‌زا و ناحیه‌كانی نه‌ینه‌وا، خه‌ڵكی به‌شێك له پارێزگاكانی تری عیراق له قاوه‌ی ئێمه‌یان خواردۆته‌وه.
هه‌وڵی من بۆ ئه‌وه‌یه پیشه‌كه‌مان تا چه‌ندین پشتی تر به زیندوێتی بمێنێته‌وه.