ناوم حه‌یات دهخیلە و بە دالیا با‌نگم دەكەن، 23 ساڵم و لەكەمپی ئاوارەییدا دەژیم.
لەساڵی 2019ەوە ده‌ستم به کاری وێنه‌کێشان کردووە، خاوه‌نی 17 تابلۆی سەرنجڕاکێشم.
له ژیاندا هیچ كاتێك حه‌زناکه‌م کاته‌که‌م بەفیڕۆ بڕوات، هەر بۆیە سودێکی زۆرم له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا بینی و کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی زۆر جوان و سه‌رنجڕاکێشم دروستكرد.
خه‌ڵکانێکی زۆر لەو ماوەیەدا بێزاربون لە ماڵەوە، بەڵام بۆ من جیاواز بوو، توانیم هەستەكانم و ئەو شتانەی بە خەیاڵمدا دێن بكەمە تابلۆ.
به‌شێک له تابلۆکانم لەسه‌ر کۆمه‌ڵکوژی ئێزیدییه‌کانه به‌تایبه‌ت ئه‌و كچ و ژنانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعشدا روبەڕوی ئازار و ئەشكەنجەدان بونەوە. به‌گشتی هه‌ر بابه‌تێک لای من گرنگ بێت ده‌یکه‌م به تابلۆیەکی هونه‌ری.
خۆم خوێندكاری کۆلێژی په‌روه‌رده‌م لە به‌شی زمانی ئینگلیزی، بەڵام هیوایه‌تم وێنه‌کێشانه بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستبه‌رداری حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی خۆم نابم.
پێنج ساڵە لە كەمپی ئاوارەییدا دەژیم و دەمەوێت له ئاینده‌دا کاری جوانتر و باشتر دبکهم له بواری وێنه‌کێشاندا.