لە ژینگەوە

خه‌ونی منداڵی ره‌وشه‌

  • 2020-06-12
خه‌ونی منداڵی ره‌وشه‌
دهۆك، 2020، ره‌وشه‌ جوقی، كچێكی ئێزیدی دانیشتوی باعه‌درێیه‌ و سه‌نته‌رێكی وه‌رزشی بۆ ژنان و پیاوان كردۆته‌وه‌ فۆتۆ: عه‌مار عه‌زیز
عه‌مار عه‌زیز

ناوم ره‌وشه‌ جوقی میرزا، ته‌مه‌نم 30 ساڵه‌، ساڵێك و دوو مانگه‌ سه‌نته‌رێكی وه‌رزشیم بۆ ژنان و پیاوان كردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خه‌ونی منداڵی من بوو.

له‌ ناحیه‌ی باعه‌درێی دهۆك نیشته‌جێم، ده‌رچوی په‌یمانگه‌ و مامۆستای زانستم له‌ خوێندنگه‌یه‌كدا، دایكی سێ منداڵم و سه‌نته‌ره‌كه‌یشم به‌ناوی كچه‌كه‌وه‌یه‌؛ جولینار.

له‌ منداڵییه‌وه‌ خولیای وه‌رزش بوم، هیچ كاتێك ده‌ستم له‌ وه‌رزش هه‌ڵنه‌گرت، تا بیرمكرده‌وه‌ له‌ باعه‌درێ كه‌ شوێنی تایبه‌ت به‌ وه‌رزش بۆ ئافره‌تان نیه‌، من سه‌نته‌رێك بكه‌مه‌وه‌.

له‌و كاره‌دا دوو ئامانج هاتنه‌دی، هه‌م ئافره‌تان له‌ كه‌شوهه‌وای ماڵ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و بوارێكیان بۆ ره‌خساوه‌ وه‌رزش بكه‌ن، هه‌م بژێوی و پیشه‌یه‌كه‌ بۆ من.

له‌و سه‌نته‌ره‌دا، كاتی یاریكردنی ژنان و پیاوان جیاوازه‌، كتێبخانه‌ و شوێنێكیش بۆ یاری منداڵان دانراوه‌.

به‌ربه‌ستی زۆرم هاته‌ڕێ له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌دا، به‌ڵام گوێم به‌ قسه‌ی خه‌ڵك نه‌دا و خێزانه‌كه‌یشم هاوكاربون، بۆیه‌ پلانم هه‌یه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ فراوانتر بكه‌م.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT