ناوم له‌یلا به‌رزنجی_یه، شوێنێكی به‌رگدورینم له شاری موسڵ هه‌یه بۆ ژنانی به‌رهه‌مهێنه‌ر، كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كردنه‌وه به ئامانجی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ ئه‌و ژنانه‌ی پشت به خۆیان ده‌به‌ستن یان هاوكاری خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن له دابینكردنی بژێویدا.
به‌ر له قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بازاڕمان سست بوو، خه‌ڵكێكی كه‌م به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه‌یان ده‌كڕی، زیاتر په‌سه‌ندی به‌رهه‌می هاورده‌یان ده‌كرد.
ئێستا كاركردنمان زیادیكردووه و بوژاوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستمانكرد به دروستكردنی ده‌مامك، ئه‌وه‌ش بۆته جێی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك، له هه‌مانكاتدا ئامانجێكی ترمان به‌ده‌ستهێنا ئه‌ویش به‌شدارییه له هه‌وڵه‌كانی رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، جگه‌له‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ كاركردنی ئافره‌تان ره‌خسا.
هه‌ر له سه‌رده‌می كۆرۆنادا بێ به‌رانبه‌ر ده‌مامك بۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منییه‌كان دابینده‌كه‌ین.
له رۆژانی ئاینده‌دا، لقی دوه‌می شوێنی كاركردنمان ده‌كه‌ینه‌وه له به‌ری راستی شاری موسڵ، له‌سه‌ر داوای زۆری ئافره‌تان، هه‌وڵیشده‌ده‌ین گه‌شه به كاره‌كه‌مان بده‌ین و هاوكاری ژماره‌یه‌كی زیاتری خێزانه‌كان بۆ دابینكردنی هه‌لیكار بكه‌ین.