لە ژینگەوە

سەروەر؛ لەگڵ "ئاڵتون" دروستدەكات

  • 2020-08-26
سەروەر؛ لەگڵ "ئاڵتون" دروستدەكات
سەروەر حسێن (31ساڵ)، لەكاتی دروستكردنی تەنورێكدا لە شوێنی كارەكەی فۆتۆ: لەیلا ئەحمەد
لەیلا ئەحمەد

ناوم سەروەر حسێنە و لە دایکبوى 1989ی شاری كەركوكم، خێزاندارم و دوو منداڵم هەیە، 13 ساڵە ئەم كارە دەكەم.

سەرەتا وەكو شاگرد كارم دەكرد، دواتر ئیشەكە فێربوم و ئێستا 20 كارمەندم هەیە.

جاران تەنیا ژنان ئەم كارەیان دەكرد، بەڵام ئێستا هەموو پیاون.

تەنور، مەقاڵەی تكەو كەباب، كورەی هەنگ، هێلانەی كۆترو ... دروستدەكەین.

ئەو گڵەی بۆ دروستكردنی ئەو پێداویستییانە بەكاریدەهێنرێت، تەنیا لە قەزای دوبز، ناحیەی لەیلان و چەند شوێنێكی گەڕەكی رەحیماوا هەیە.

گڵێكی سورە و هیچ بەردێكی تیا نییە. كای ورد، خوێ و ئاوی تێكەڵدەكەین.

لە گوند و شارۆچكەكانی دەرەوەی كەركوكیش كڕیارمان هەیە.

ئێستا تەنوری ئاسن و غاز پەیدا بووە. بەڵام خەڵك دەیەوێت تەندروست بژیت و چێژ لە نانەكە ببینن، بۆیە ئێمە هەڵدەبژێرن.

گرفتى گەورەمان هێنانی گڵەكەیە، پێش 16ی ئۆكتۆبەر كابرایەك بەزۆر بۆ هەر گەڵابەیەك 25 هەزار لێوەردەگرتین، دواتر دەركەوت ئەو شوێنە موڵكی ئەو نییە، ئێستاش لەبازگەكان بۆ هەر گەڵابەیەك هەمان بڕە پارە دەدەین. بەگشتی هەر گەڵابەیەك خۆڵ، بە كرێكار و باركردن و گواستنەوە 200 هەزار دیناری تێدەچێت.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT