ناوم جەنە توفان، تەمەنم 12 ساڵە، لە پۆلی دووی سەرەتاییەوە وێنەدەكێشم، دایكم یارمەتیم دەدات و هەردوكمان بەهرەی وێنەكێشانمان هەیە.
كاتەكانم دابەشكردووە، كاری ماڵەوە، خوێندن و وێنەكێشان، فریای هەرسێكی دەكەوم.
لە گوندێكی سلێمان بەگ دەژییان، دواتر شەڕ و نائارامی روی تێكردین و ئاوارەی قەزای دوزخوماتوو بوین، ناڕەحەتی و سەختی ژیانمان بینیوە و بێزاری كردون، بەڵام من نامەوێت ئەوە لە وێنەكاندا رەنگبداتەوە.
وێنەی جوانی ئافرەت، ژینگە و دڵخۆشیی و پێكەنین دەكێشم، بەلای شتە ناخۆشەكاندا ناڕۆم كە ئازاریان داوین.
دوو خوشک و برایەکەم هەیە بچوكن، باوك و دایکیشم تەندروستییان باش نییە، بۆیە خۆم كاری ماڵەوە دەكەم.
لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، زیاتر ئەو وێنانە دەكێشم كە رێنمایی و هۆشیارییان تیایە بۆ خەڵك و پەیامی تەندروستییان لە پشتەوەیە.
باری ئابورىمان باش نییە، بۆیە ناتوانم بۆیە و پێنوسی باش و زۆر بكڕم، ئەگینا وێنەی زیاترم دەكێشا.
خەونم ئەوەیە بچمە كۆلێژی هونەر و ببمە مامۆستاى وێنەکێشان، دواتر ببمە وێنەكێشێكی بەناوبانگ.