من ئیستبرهق سهباح (25ساڵ)، لە بەعقوبە دەژیم. بهشی شیکاریی نهخۆشییهكانم له زانکۆی سامهڕا تەواوكردووە.
ساڵێك لەمەوبەر بیرۆكەیەكم بۆ هات، كە خۆی لە دانانی كتێبخانەی بچوكدا دەبینێتەوە، هەفتەیەكە پڕۆژەكەم لەناو شار دەستپێكردووە.
پڕۆژەكە ناوی (کابینهی دیالە بۆ روشنبیری گشتی)یە، سوپاس بۆ خوا، لە ماوەی هەفتەیەكدا لەگەڵ 10 خۆبەخشی تر، توانیومانە هەشت كابینەی بچوك لە چەند شوێنێكی جیاوازی ناو شار دابنێین، هەر كابینە و زیاتر لە 60 كتێبی جۆراوجۆری تیایە.
ئامانجی من ئەوەیە، گەنجان هەموو كاتەكانیان بە مۆبایل، چاتكردن و پیاسەی ناو بازاڕ بەفیڕۆ نەدەن، بەڵكو لەكاتی پشووەكانیاندا كتێب بخوێننەوە، چونكە سودی زیاتری هەیە.
پڕۆژەكە كارێكی خۆبەخشییە، حكومەتیش تائێستا هاوكاری نەكردوین، ئهوهی دڵخۆشم دهکات ئەوەیە رۆژانه ژمارهیهکی زۆر له خهڵکی شارهکه داوای كتێب دەكەن و دەبینم خەڵك دەخوێنێتەوە.
ئاواتم ئەوەیە له داهاتودا پڕۆژهکه گهورهتر بكەم، نەك تەنیا بەعقوبە – ناوەندی پارێزگای دیالە-، بەڵكو هەموو ناوچەكانی تری پارێزگاكە بگرێتەوە، تا زۆرترین كەس سودمەند بێت. خەڵك دەستخۆشی بۆ ماندوبونمان هەیە، ئەوەش دڵخۆشمان دەكات.