من جیریا غازی (27ساڵم)، لە كۆمەڵگەی شاریا دەژیم لە پارێزگای دهۆك، چوارساڵ لەمەوبەر زمانی كوردی كۆلێژی ئادابم تەواوكرد، بەڵام كارم نەبوو، بۆیە بیرم لە كردنەوەی ئەم كتێبخانەیە كردەوە.
مانگانە 100 هەزار دینار دەدەمە كرێی كتێبخانەكەم (كتێبخانەی یەك)، نزیكەی هەزار ناونیشانی تیایە، دەمەوێت لەسەر خواستی كچان و كوڕان كتێبی زیاتر بكڕم.
جگە لە بژێوی، ئامانجم هاندانی خەڵكە بۆ خوێندنەوە، پێش كۆرۆنا رۆژانه پێنج بۆ 10 كتێبم دهفرۆشت، بەڵام ئێستا بۆ نیوە كەمبۆتەوە. بیرم لە داخستنی نەكردۆتەوە و پێموایە ئەم بارودۆخه تێدهپهڕێت.
بهشێك له خهڵك بەشتێكی كەم بایەخ سەیری كتێبخانەكەیان دەكرد، دەیانوت: خهڵك پارەی نییە تا پێداویستی رۆژانە بكڕێت، چۆن كتێب دەكڕێت، بەڵام لەو قسانە ساردنەبومەوە. دەمەوێت پڕۆژەكە گەورەتر بكەم و زۆرترین سود و قازانج بەدەستبهێنم.
پێویسته كچان پشت به خۆیان ببهستن و كارێك بۆ خۆیان بدۆزنهوه، نەك لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە.
سهرهتای ههركارێك بۆ كچان قورسه، بهڵام ورده ورده لیێ شارهزا دهبێت و ئاسان دەبێت.