لە ژینگەوە

مه‌یاسه‌ی ته‌مه‌ن 83 ساڵ: پارچه‌یه‌ك زه‌ویم بۆ نه‌وه‌كانم ده‌وێت كه‌ باوكیان نه‌ماوه‌

  • 2020-10-20
مه‌یاسه‌ی ته‌مه‌ن 83 ساڵ: پارچه‌یه‌ك زه‌ویم بۆ نه‌وه‌كانم ده‌وێت كه‌ باوكیان نه‌ماوه‌
مه‌یاسه‌ زه‌نون
جه‌عفه‌ر ته‌له‌عفه‌ری – نه‌ینه‌وا

ناوم مه‌یاسه‌ زه‌نون، ته‌مه‌نم 83 ساڵه‌، له‌ توركمانه‌كانی ته‌له‌عفه‌رم؛ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانمدا له‌ خانویه‌كی كرێدا ده‌ژین.

نه‌وه‌كانم بێسه‌رپه‌رشتن، له‌ كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌ جیاوازه‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر (خۆرئاوای نه‌ینه‌وا) باوكیان له‌ده‌ستداوه.

من له‌ خێزانێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیام، قه‌ت پێموانه‌بوو رۆژێك بێت و ته‌نیا بمێنم، به‌ جۆرێك كه‌س له‌ خه‌مه‌كاندا له‌گه‌ڵمدا نه‌بێت و روبه‌ڕوی سه‌ختی زۆر ببمه‌وه‌.

هیچ به‌ده‌ستی من نییه‌، هه‌موی له‌ خوداوه‌یه‌ و له‌كاره‌كانی خودا ناڕازی نیم، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت؛ پارچه‌یه‌ك زه‌وییه‌ تا به‌ رێزه‌وه‌ تێیدا بژین، چونكه‌ بێزاربوین له‌ كرێ.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی 10 شه‌هیدم بۆ نیشتمان داوه‌، حه‌وت منداڵی بێ باوان په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌م، به‌ڵام هێشتا خانوه‌م نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌یان مامه‌ڵه‌م كردووه‌ و هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌.

له‌ كه‌س ناپاڕێمه‌وه‌ و داوای هاوسۆزی كه‌س ناكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت به‌شێك له‌مافه‌كانم به‌ده‌ستبهێنم وه‌ك هاوڵاتییه‌ك 10 جه‌رگی خۆم پێشكه‌ش به‌ عیراق كردووه‌، كه‌ له‌دوای ئه‌وان هیچم له‌ ژیاندا نه‌ما و هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ ئه‌واندا داڕما.

كوڕه‌كانم له‌ كرده‌وه‌ی جیاوازدا كوژران، له‌نێویاندا یه‌كێكیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ له‌ ساڵی 2005، یه‌كێكی دیكه‌یان به‌هۆی بارهه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌ 2007.

عه‌لی ئه‌كبه‌ری كوڕم چوار منداڵی دوای خۆی به‌جێهێشت، كه‌ گه‌وره‌كه‌یان به‌هۆی تیرۆره‌وه‌ كوژرا، جه‌واد یه‌ك منداڵ و قاسم سێ منداڵی به‌جێهێشت.

به‌هه‌موو توانایه‌كمه‌وه‌ ده‌مه‌وێت قه‌ره‌بوی خۆشه‌ویستی باوك بۆ نه‌وه‌كانم بكه‌مه‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌م به‌خته‌وه‌ربن، چونكه‌ جگه‌ له‌وان له‌م ژیانه‌دا كه‌سم نییه‌، بۆیه‌ سه‌رباری پیری و نه‌خۆشی هه‌موو كاته‌كانم بۆ ته‌رخانكردون.

 

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT