ناوم ئه‌حمه‌د فه‌تحوڵا، ته‌مه‌نی 64 ساڵه و تائێستا وا 28 ساڵه من سه‌رقاڵی دارفرۆشیم له شاری كه‌ركوك.
ئه‌م پیشه‌م له باوكمه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا كارێكی باش و قازانجی زۆری هه‌بوو، چونكه خواستی زۆر له‌سه‌ر كڕینی دار هه‌بوو، ئه‌وكات زۆربه‌ی كاره‌كان به دار ده‌كران، به تایبه‌ت دروستكردنی خانوی قوڕ و داره‌ڕای سه‌ربانی خانوه‌كان.
جاران نرخه‌كه‌ش به‌راورد به ئێستا هه‌رزان بوو، چونكه داری وڵاتی خۆمان بوو، ئێستا هه‌موی پێچه‌وانه‌وه‌یه، دار له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت و نرخه‌كه‌ی دوو هێنده‌یه، ئه‌گه‌ر پێشتر جوتێك دار به سێ هه‌زار بوبێت ئێستا به شه‌ش هه‌زار دیناره.
ئێستا خواست له‌سه‌ر دار كه‌میكردووه یان هه‌ر نه‌ماوه، چێشتخانه و ماسی فرۆشه‌كان داریان ده‌كڕی بۆ سوتاندن و برژاندنی ماسی و مریشك، ئه‌وه‌ش ئێستا كه‌مبۆته‌وه.
داری چنار؛ به‌راورد به داری دیكه خواستی له‌سه‌ره، له توركیاوه ده‌هێنرێت و له زه‌وییه‌كی باش‌دا پێنج ساڵی پێویسته تا درێژییه‌كه‌ی بگاته چوار مه‌تر، دار چناری زاخۆ باشترینه له عیراق، به‌ڵام ساڵێكه له‌وێوه دار نه‌هێنراوه‌ته كه‌ركوك.
جۆره‌كانی دیكه‌ی دار له عه‌رعه‌ره، كاژاوه و حه‌سیریش ده‌فرۆشین.
باشترین دار ئه‌و جۆره‌یه راسته و خواروخێچی تێدانییه.
جگه له فرۆشتنی دار، كاری دیكه‌م نه‌كردوه و هیچ كارێكی دیكه‌م خۆشناوێت؛ ئێستا كوڕه‌كانیشم فێری پیشه‌كه كردووه و هیوادارم به‌رده‌وامبن.
ئێمه و زۆرینه‌ی دار فرۆشه‌كانی تری كه‌ركوك، خه‌ڵكی گوندی خاڵۆ بازیانی سەر بەناحیەی لەیلانی كه‌ركوكین.
تائێستا سێ‌جار شوێنی كاره‌كه‌مان گۆڕدراوه؛ سه‌ره‌تا له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین بوو، له 2004دا ره‌وانه‌ی نزیك پردی چوار له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری كراین و له‌م دواییه‌شدا گواستراینه‌وه بۆ ناوچه‌ی شوقه‌كانی په‌نجاعه‌لی له شاری كه‌ركوك.