به بینینی ئه‌و ئۆتۆمبێله له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌دا، رۆژانه سه‌دان یاده‌وه‌ری هاوسه‌ر و خێزانه‌كه‌مم بیرده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه هه‌رگیز نایفرۆشم و له سه‌ربانیش نایهێنمه خواره‌وه.
ئه‌و ئۆتۆمبێله له جۆری (لادا)ـیه، جۆرج ته‌لو-ی هاوسه‌رم له ساڵی 1977دا به سێ هه‌زار دیناری ئه‌وكاتی عیراقی له به‌غدا كڕی و له نێوان شاره‌كاندا كاری تاكسی پێده‌كرد، واته له‌وكاته‌وه هه‌ر ماوه و وا 10 ساڵیشه له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌دا دایناوه.
من ناو جه‌میلا گورگیس-ـه، هاوسه‌ره‌كه‌م دوو ساڵه كۆچی دواییكردووه و وه‌سیه‌تی كرد ئه‌و ئۆتۆمبێله له سه‌ربانی ماڵه‌كه‌دا بپارێزین، ئێمه‌ش هه‌روا ده‌كه‌ین.
جگه له‌و (لادا)ـیه، چه‌ند جارێك ئۆتۆمبێلی گۆڕی و جۆری دیكه‌ی كڕی تا له ژیاندا بوو، به‌ڵام (لادا)كه لای ئه‌و تایبه‌ت بوو، بۆیه نه‌یهێشت بفه‌وتێت.
زۆر كه‌س داوای كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت بازرگانێك بڕێكی زۆر پاره‌ی پێدا، به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كان له پاره گرنگترن و چه‌ند پاره‌ی پێبده‌ن نایفرۆشین.
ماڵی ئێمه له ناوچه‌یه‌كی كریستیان نشینی شاری دهۆكه، ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆته ناسنامه و ناونیشانمان، زۆر میدیا و خه‌ڵكیش بۆ وێنه و بیستنی چیرۆكه‌كه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.