ناوم ئوهام ماجد عەبدوڵایە و لە خانەقین دەژیم، من ئەو ژنەم كە لەناو کارێكی قورسدا ژیان لەگەڵ رەنگەکان تێكەڵدەكەم و ئارامی بە مێشك دەبەخشم.
12 ساڵ بووم كاتێك خوشكەكەم دوو شیش و تۆپێك سوفی بۆ كڕیم و فێری رستن و چنینی كردم، یەكەم كارم چنینی بلوزێك بوو بۆ خوشكەكەم.
مامۆستای هونەر ناوی (نور) بوو، زۆر هاوكاری دەكردم. لە وانەكانیدا پارچە قوماش، دەزوو و دەرزیم لەگەڵ خۆم دەبرد بۆ ئەوەی فێری نەخشی سەر جلوبەرگم بكات.
40 ساڵە دانەبڕاوم، ئێستا زیاتر كڵاو، گۆرەوی، بلوز و شتی ناوماڵ دروستدەكەم و لەڕێی كچ، كوڕ و زاوا و منداڵەكانیان دەیفرۆشم، یان دەینێرمە بازاڕ و كڕیاری هەیە، لەسەر خواستی خەڵكیش چییان بوێت بۆیان دروستدەكەم، یان دەینێرمە بازاڕ و كڕیاری هەیە. هەندێك كەس لە ئەوروپاوە داوای كارەكانم دەكەن.
نامەوێت ئەم پیشەیە لەناوبچێت، عاشقی كارەكەمم، كچەم فێركردووە و لەڕێی فەیسبوكەوە كڕیار دەدۆزینەوە.
تەمەنێكە لەناو ئەم كارەم، ماندبوبوم بەڵام ئامادەنیم وازی لێبهێنم.