راهێنانی (كۆنگ فۆ) ده‌كه‌م، تا بتوانم به‌رگری له خۆم بكه‌م، دژی گێچه‌ڵ و هه‌ر جۆرێكی دیكه له توندوتیژی.
من مونا قه‌یس شاكر، ته‌مه‌نم 24 ساڵه، له ماڵه‌وه چوار خوشك و یه‌ك براین، به‌شی زمانی عه‌ره‌بی كۆلێژی په‌روه‌رده‌م ته‌واو كردووه و سێ مانگه ده‌ستمكردووه به راهێنانی (كۆنگ فو)، له‌گه‌ڵ چه‌ند راهێنانی تری له‌شجوانی بۆ پاراستنی رێكی جه‌سته‌م.
له نێو خێزانه‌كه‌مدا روبه‌ڕوی توندوتیژی زۆری زاره‌كی و جه‌سته‌یی بومه‌ته‌وه، به‌هۆی كراوهییم له بیركردنه‌وه‌دا، چونكه ئه‌وان له‌به‌ر دابونه‌ریت قایل نه‌بون رۆژه‌كانم به‌وشێوه بژیم كه خۆم حه‌زی پێده‌كه‌م.
ناتوانم له به‌رانبه‌ر كه‌سانی بێزاركه‌ردا بێده‌نگم بم و ته‌نیا به زاره‌كی وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و وه‌ڵامه‌یان پێبده‌م كه شایه‌نین؛ ئیتر به‌سه ئه‌وه‌نده رۆڵی قوربانی ببینین و بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین.
هه‌ندێك كه‌س، ژنان و كچان له زۆر به‌هره بێبه‌شده‌كه‌ن له‌وانه جۆره‌كانی هونه‌ری به‌رگری، ئه‌وه‌ش له‌ژێر ناوی عه‌یبه و دابونه‌ریتدا.
هیوادارم بگه‌مه ئاستێكی زۆرباش له هونه‌ره جهنگییهكاندا، تا رۆژێك بتوانم له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی عیراق بكه‌م و ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به‌و هونه‌ره‌ش بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی روبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتربن و به‌رگری له خۆیان بكه‌ن.
په‌یامی من بۆ هه‌موو ژنانه؛ له به‌رانبه‌ر بارودۆخی قورس و كۆمه‌ڵگه‌ی نێرسالاریدا كۆڵنه‌ده‌ن، هاواربكه‌ن و به‌ده‌نگی به‌رز بڵێن به‌سه بۆ ئه‌و توندوتیژییانه‌ی روبه‌ڕوتان ده‌بێته‌وه.