له یه‌ككاتدا سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كییم له‌سه‌رشانه؛ په‌روه‌رده‌كردنی شه‌ش منداڵ، كاروباری ناوماڵ و كاسبی له ده‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ژیانی ژێر خێوه‌تدا.
ناوم وه‌حیدا خودێدا، ته‌مه‌نم 38 ساڵه و خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی دوگرێیی ناحیه‌ی سنونێم له قه‌زای شنگال، به‌ڵام نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه ئاواره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی شاریای دهۆك بوم.
له نزیكی خێوه‌ته‌كه‌ی خۆمان شوێنكارێكی بچوكم كردۆته‌وه، بۆ دورینی جلوبه‌رگی ژنانم، وادوو ساڵه هه‌مان كارده‌كه‌م و له بژێوی خێزانه‌كه‌مدا هاوكارم، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌م به‌هۆی بێكارییه‌وه له ماڵه‌وه‌یه.
من له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی كاركردنم له ده‌ره‌وه، ئه‌ركه‌كانی دیكه‌شم وه‌ك خۆیه‌تی و كه‌مینه‌كردووه، دایكی شه‌ش منداڵم، رۆژانه چێشت لێده‌نێم و كاروباری ناوماڵیش به‌ڕێده‌كه‌م.
رۆژانه‌ی من؛ كاری زۆر و به‌رهه‌می كه‌مه، به‌ڵام قه‌ت لێی ناڕازی نیم، ئه‌و پێنج تا 10 هه‌زار دیناره‌ی ده‌ستمده‌كه‌وێت به‌شێك له پێداویستییه‌كانی خێزانه‌كه‌م پڕده‌كاته‌وه.
له رۆژی جیهانی ژناندا با گلییهك له رێكخراوه‌كانیش بكه‌م، كه به‌ناوی دۆسیه‌كانی ژنانه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرن، من پێویستم به ئامێرێكی به‌رگدوری هه‌یه و شوێنهكهشم زۆر بچوكه، ده‌مێكه ئه‌و داواكارییه‌م هه‌یه و كه‌س به ده‌نگمه‌وه نایه‌ت.
من خۆم زۆر هاوكاری خه‌ڵك ده‌كه‌م، چونكه ئاواره‌كان هه‌ژار و ده‌ستكورتن، هه‌زار دینار لای ئه‌وان به‌های 100 دۆلاری هه‌یه، ناتوانن پاره‌یه‌كی زۆر به جلوبه‌رگ بده‌ن، بۆیه لای من نرخی دورین سێ تا پێنج هه‌زار دیناره.