لە ژینگەوە

فاتمە لە رۆژی جیهانی ژناندا بەهرەكانی نمایشكرد

  • 2021-03-08
فاتمە لە رۆژی جیهانی ژناندا بەهرەكانی نمایشكرد
فاتمە شەمسەدین (28ساڵ)، خاوەن پێداویستی تایبەت. فۆتۆ: كەركوك ناو
كەركوك ناو

ناوم فاتمە شەمسەدینە و (28ساڵ)م، لە زگماكییەوە خاوەن پێداویستی تایبەتم و ناتوان لەسەر پێیەكانم بڕۆم.

ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانی ژناندا لە پێشانگەیەكدا لە كەركوك تابلۆكانم نمایشكرد، ویستم بە هەمووان بڵێم: ئێمەش بەهرەمان هەیە و دەتوانین.

ئەم جۆرە پێشانگەیانە بۆ ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، دەبنە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ دەرخستنی تواناكانیان.

پەیامی من لە رۆژی جیهانی ژناندا، ئەوەیە بە چاوی بەزییەوە سەیر نەكرێین، بەڵكو وەكو هەر مرۆڤێكی تر سەیر بكرێین، ئێمە ئیرادەمان لە دەستنەداوە و دەتوانین لە هەر بابەتێکدا بێت کاربکەین و بەهرە و تواناكانمان نیشان بدەین. بەڵێ ئێمە دەتوانین.

 داواکارم لە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەگەر هەر بەهرەیەکیان هەیە بۆ کۆمەڵگە ئاشکرای بكەن، بەهرەکانیان نەشارنەوە و بەردەوام بە ئومێدەوە كاربكەن.

هیوادارین ئەم كۆبونەوانەش ببێتە دەستگیرۆیی بۆ ئەوانەی وەكو من خاوەن پێداویستی تایبەتن، بەڵام كەس نییە هاوكارییان بكات.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT