ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت و له ته‌مه‌نمدا هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م ئه‌وه‌یه؛ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ببنه بنه‌ماكانی ژیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
من شێخ میرزا خه‌تاری، له دایكبوی ساڵی 1931ـم و هه‌ر له منداڵییه‌وه تێكه‌ڵ به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بوم.
له باو و باپیرانه‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌م بۆ ماوه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رێكبخه‌ین و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان هه‌موو ئایینه‌كاندا هه‌بێت.
به ته‌مه‌نی خۆم بیرم نایه‌ت روداوێكی ناخۆش له‌نێوان ئایینه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رویدابێت، قبوڵیشناكهین روبدات.
له ده‌شتی نه‌ینه‌وا په‌ره به كاری خێرخوازی و ئاشته‌وایی ده‌ده‌ین، نامانه‌وێت دوبه‌ره‌كی بكه‌وێته نێوان ئایینه‌كانی ئێزیدی، كریستیان، كاكه‌یی و موسڵمان و ئه‌وانی دیكه‌وه.
ئێمه به‌رده‌وام نزا و پاڕانه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین نامه و په‌یامی ئاشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
من جگه له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، گۆرانی ئایینییش ده‌ڵێم.
هه‌رگیز له بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئاشتی ناوه‌ستم، ئێمه وه‌ك مرۆڤ دروستبوین و ده‌بێت رێز له‌و مرۆڤایه‌تییه بگرین؛ داواكارم هه‌موو كه‌سێك به جیاوازی بیروباوه‌ڕه‌وه یه‌كتریی قبوڵبكه‌ن.