ناوم نازك به‌ره‌كات، له دایكبونی ساڵی 1991ـم، به ناچاری ئاواره‌بوین دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر قه‌زای شنگال له خۆرئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا.
له كاتی ئاواره‌ییدا بۆ پارێزگای دهۆك، بوم به چالاكوانێكی خۆبه‌خش و هاوكاری ئه‌و ژنانه‌م كرد كه ته‌نیا به ئه‌ركی ماڵ و دانیشتن له‌چوارچێوه‌ی دیواری ماڵێكدا ئاسوده نه‌بون.
كارم بۆ ئه‌وه‌كرد ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا له ئاستی شیاوی خۆیاندا ده‌ربكه‌ون و له هه‌موو بواره‌كانی هه‌ستانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا رۆڵیان هه‌بێت.
له خێرخواز و هه‌ندێك كۆمه‌ڵه هاوكاریم كۆده‌كرده‌وه تا له‌كاتی بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا به‌سه‌ر ئاواره‌كانی ناوچه‌ی شاریای دهۆك دابه‌شی بكه‌م.
هاوسه‌ر و خێزانه‌كه‌م پاڵپشتی سه‌ره‌كی من بوم بۆ كاری مرۆیی، به تایبه‌ت له‌وكاتانه‌ی روبه‌ڕوی سه‌ختییه‌ك ده‌بومه‌وه ئه‌وان هانیانده‌دام به‌رده‌وامبم، چونكه هه‌ندێكجار كاره‌كه‌م گه‌شت و سه‌ردانیكردنی ناوچه‌ی دور له شوێنی نیشته‌جێبونمانی تێده‌كه‌وێت.
توانیومه به‌ها و توانای خۆم له كاری مرۆیی‌دا بسه‌لمێنم، ئه‌وه‌ش له‌رێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكاری نێوان خه‌ڵك، كه وا له مرۆڤ ده‌كات به یارمه‌تی كه‌سانی دیكه كێشه‌كانی تێپه‌ڕێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بوبێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌وان بۆ كاروباری رزگاربوانی ده‌ستی داعش دامه‌زرێنرام و رۆڵم هه‌بوو له پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ژنانی رزگاربوو، له‌رێی پشكنینی پێویست و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی.