من ناوم مه‌نسییه حه‌جی كه‌تی (29 ساڵ)ـم، له كۆمه‌ڵگه‌ی حه‌تینی سه‌ر به ناحیه‌ی شیمالی شنگاله‌وه ئاواره‌بوم، كاتێك داعش له 2014دا ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كانماندا گرت.
له ئاواره‌ییدا روبه‌ڕوی سه‌ختی زۆر بومه‌وه، به‌ڵام زیاتر هۆگری خوێندنه‌كه‌م بوم و كردم به ئامانجێكی سه‌ره‌كی له پێناو به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانمدا، تا وه‌ك یاریده‌ده‌ری پزیشكی هاوكاری خۆم و خێزانه‌كه‌م و كۆمه‌ڵگه‌كه‌م بكه‌م.
ئه‌وه‌ی هه‌وڵم بۆ دا واده‌رچوو؛ توانیم په‌یمانگه‌ی ئاكرێ ته‌واو بكه‌م، دواتر له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكدا وه‌ك خۆبه‌خش كارمكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی زیاتر وه‌ربگرم، تا له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شنگال دامه‌زرێنرام.
كلینیكی تایبه‌ت به خۆم له كۆمه‌ڵگه‌ی شاریا كردۆته‌وه، كه خۆم و خێزانه‌كه‌م له‌وێ نیشته‌جێین، ئه‌وه‌ش به هاوكاری ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م كه به كرێی رۆژانه كاری تێدا ده‌كه‌ن.
كه‌سوكارم هاوكارییان كردم و هانیاندام بۆ كردنه‌وه‌ی كلینیكه‌كه و ئێستا پێشوازی له نه‌خۆش ده‌كه‌م، رۆژانه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ردان ده‌كه‌ن زیاتر ده‌بێت.
پێویسته مرۆڤ ئارامگرتن و بڕوای به‌خۆی هه‌بێت له پێناو به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا.