لە ژینگەوە

غانم 70 ساڵە دارتاشە

  • 2021-06-20
غانم 70 ساڵە دارتاشە
نەینەوا/ حوزەیرانی 2021/ غانم حەنا (80 ساڵ)، لە دارتاشە دێرینەكانی ناحیەی ئەلقوش لە قەزای تلكێف-ی دەشتی نەینەوا فۆتۆ: عەمار عەزیز
عەمار عەزیز - نەینەوا

لە تەمەنی 10 ساڵییەوە كاری دارتاشی دەكەم، لە شاگردییەوە وردەوردە فێری پیشەكە بوم و ئێستا هێندە هۆگری بوم، ئەگەر رۆژێك دوكانەكەم نەكەمەوە دڵتەنگ دەبم.

ناوم غانم حەنا (80 ساڵ)م، لە كریستیانەكانی ناحیەی ئەلقوشی دەشتی نەینەوام، لەنێو خەڵكدا بە "غانمی نەجاڕ" بەناوبانگم.

كاری من دروستكردنی ئامێری موزیكی تەمبور، بێشكەی منداڵ، دەسكی پاچ و داس، پنە و تیرۆك، تەختەی شت جنین بۆ مەتبەخ و چەندین كاری دیكەی دەستییە.

بەهۆكاری جیاوازی خێزانی نەمتوانی خوێندن تەواو بكەم و تا پێنجی سەرەتاییم خوێند.

لە ئەلقوش زیاتر لە 13 دارتاش هەبون، ئێستا تەنیا من ماومەتەوە ئەو جۆرە كارانە بكەم، چونكە كارەكەم زۆر خۆشدەوێت و ناتوانم دەستبەرداری بم.

كڕیاری بەرهەمی دارتاشی كۆن كەمبونەتەوە، بۆیە رۆژانە بڕە پارەیەكی دیاریكراوم دەستدەكەوێت و سوپاس بۆ خوا كوڕەكانم هاوكاریم دەكەن.

كچێك و سێ كوڕم هەیە، كوڕێكم لە ئەمریكایە و دوو كوڕەكەی دیكەم كارگەی دارتاشی دروستكردنی قەنەفە و كورسییان هەیە لە دهۆك.

كڕیارەكانم تەنیا كریستیانی نین، ئێزیدی و موسڵمان و هەموان بێ جیاوازی دەمناسن، هەرچەندە تواناكەی جارانم نەماوە، بەڵام خەڵك لە كارەكانم رازین.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT