لە ژینگەوە

روناک بە یۆگا کەمپ روناکدەکاتەوە

  • 2021-07-11
روناک بە یۆگا کەمپ روناکدەکاتەوە
روناک سلێمان (24 ساڵ) لەگەڵ ژمارەیەك ژن و كچی ئێزیدی سەرقاڵی راهێنانی یۆگان. فۆتۆ: كەركوك ناو
عەمار عەزیز - نەینەوا

سەردانی هەر كەمپێكی ئاوارەكان بكەم؛ كچان و ژنان داوام لێدەكەن خولی یۆگایان بۆ بكەمەوە؛ خوازیارن زۆرترین كچ و ژن سود لە راهێنانەکان ببینن.

من روناک سلێمانم و 24 ساڵم؛ خەڵکى کۆمەڵگەی دهۆڵام لە  ناحیەى سنونێ، حەوت ساڵە لە کەمپى چەمشکۆ دەژیم چونکە بەهۆی داعشەوە بۆ شنگال لە 2014ەوە ئاوارەبوین. کاتێک ئاوارەى هەرێمى کوردستان بوین، وازم لە خوێندن نەهێنا و 2018 بڕوانامەى دبلۆمم بەدەستهێنا.

لە سەرەتای 2019دا، چومە هندستان و چەند خولێکم بینی، لەوانە دەروونی، ئینگلیزی و یۆگا. دوای سێ مانگ مانەوە، بڕوانامەم لە راهێنانى یۆگادا وەرگرت.

لە ئایارى 2019دا، پڕۆژەیەکی راهێنانى یۆگام بۆ ئافرەتانی ئێزیدی پێشكەش بە رێکخراوى قەندیل كرد؛ پڕۆژەکەم وەرگیرا؛ دواى دوو مانگ دەستم بە وەرگرتنى بەشداربوان کرد.

هەمان پڕۆژەم پێشکەش بە چەند رێکخراوێکی تر كرد، ئەوانیش پەسەندیانكرد؛ تا ئێستا سەدان ژن و كچی ئێزیدی یۆگا فێربوون.

سەرەتا هەندێک بەشداربوو نەیاندەزانی یۆگا چییە، بەڵام دواتر پێی ئاشنابون.

بێگومان، یۆگا سودی زۆرە بەتایبەت بۆ ئەوانەی توشی نەخۆشی دەرونی بوون.

 

 

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT