لە ژینگەوە

دەتوانم ببم بە شاجوانی عیراق

  • 2021-07-19
دەتوانم ببم بە شاجوانی عیراق
ئەمیرە عەتۆ، یەكێك لە كاندیدە ئێزیدییەكان بۆ شاجوانی عیراق.
عەمار عەزیز

ناوم ئەمیرەیە، 26ساڵم، لە كەمپی ئاوارەیی دەژیم، كاتێك زانیم پێشبڕكێ بۆ شاجوانی عیراق دەكرێت چومە بەغدا و ناوی خۆم تۆماركرد. تائێستا دوو چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كردوم و لە هەردوكیان سەركەوتوبوم.

حەوت ساڵە لە ئاوارەییدا دەژیم، بەزەحمەت لەدەست داعش رزگارمان بوو، ئەوكات لە كۆمەڵگەی خانەسور دەژییان لە شنگال.

ئێمە سێ كچی ئێزیدین خۆمان كاندیدكردووە، من لەسەر قەزای زاخۆ، چونكە كەمپەكەمان لە بیرسیف لە زاخۆیە. دوو كچەكەی تر یەكێكیان لە شنگال و ئەوەی تر لە دهۆك.

ئێستا خزمەتی ئاوارەكان دەكەم، بەڕێوەبەرى كتێبخانەی ئەمیرەم لەناو كەمپ، ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عیراقم.

لە 25ی حوزەیران چومە بەغدا بۆ چاوپێكەوتنی لیژنەی شاجوانی عیراق، لە هەولێریش بە هەمان شێوە چاوپێكەوتیان لەگەڵ كردم.

جوانی و لەشولار و ئاستی رۆشنبیریم هاوكارم دەبێت بۆ ئەوەی ببم بە شاجوان.

ئەگەر ببم بە شاجوان، یەكەم كارم هاوكاریكردنی رزگاربووانی دەستی داعش دەبێت، هەموو هەوڵێکى خۆشم دەدەم لە پێناو رزگارکردنى تەواوى رفێنراوانى ئێزیدى. جگە لەوانەش هاوکارى ئاوارە ئێزیدییەکان و تەواوى پێکهاتەکانى عیراق دەكەم بەبێ جیاوازى.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT