لە ژینگەوە

هودا خەونەكەی هاتەدی و بژێویشی دەستكەوت

  • 2021-07-25
هودا خەونەكەی هاتەدی و بژێویشی دەستكەوت
هودا هادى بەرجەس (21 ساڵ) فۆتۆ: گروپی سۆزان ڤیدیۆ
عەمار عەزیز – دهۆك

ناوم هودا هادی بەرجەس (21 ساڵ)ـم، چەند ساڵێكە سەرقاڵی كاری وێنەگرتنم، ئەوەش خەونی منداڵی من بوو، كە ئێستا بۆتە سەرچاوەی بژێویشم.

نزیكەی حەوت ساڵە ئاوارەم، لەگەڵ خێزانەكەمدا لە كەمپی باجید كەنداڵ-ی دهۆك نیشتەجێم، دوای ئەوەی بەهۆی داعشەوە ماڵەكەمان لە كۆمەڵگەی خانەسۆری ناحیەی سنونێ لە قەزای شنگال بەجێهێشت.

هەر بەهۆی داعشەوە وازم لە خوێندن هێنا، كاتێك لە بەشی عەرەبی قۆناغی سێی ناوەندی بوم و ئێستا بە تاقیكردنەوەی دەرەكی گەڕاومەتەوە بۆ خوێندن.

لە ساڵی 2019دا پەیوەندیم بە گروپێكی كاری وێنە و ڤیدیۆییەوە كرد، بەناوی (سۆزان ڤیدیۆ) كە ساڵی 2006 دامەزراوە و تایبەت بە وێنەگرتن و بەرنامەی ڤیدیۆیی و فیلم و دروستكردنی ئەلبومی بوك و زاوا.

لەگەڵ ئەو گروپەدا بە باشی فێری تەكنیكەكانی وێنەگرتن بوم، ئێستا كارمەندێكی سەرەكیم و سەرپەرشتی هەموو كامێرامانەكانیش دەكەم.

من منداڵی گەورەی خێزانەكەمم، حەوت خوشك و برام هەیە، هیچ كاتێك خێزانەكەم پێویستیان بە پارەی من نییە بەڵام ئەو پارەیەی دەستمدەكەوێت بەشی خەرجی و جلوبەرگم دەكات، هەندێكجار هاوكاری خوشك و براكانیشم دەكەم.

 

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT