لە ژینگەوە

سيدرا گوێی لە دەنگە نەرێنییەكان نەگرت

  • 2021-08-06
سيدرا گوێی لە دەنگە نەرێنییەكان نەگرت
نەینەوا/ تەمموزی 2021/ سیدرا ئوسامە لە پاڵ یەكێك لە تابلۆكانیدا فۆتۆ: شەعلان حەیالی
شەعلان حەیالی - نەینەوا

من سیدرا ئوسامە ئەركان (16 ساڵ)ـم، لە منداڵییەوە بەهرەی وێنەكێشانم هەیە، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا یەكەم تابلۆم كێشا.

وێنەكێشانم نەخوێندووە، هیچ كەسێكیش فێری نەكردوم، هەر خۆم رۆژانە لەڕێی وێنەكێشانەوە ئەزمونم وەرگرتووە و فێربوم.

لەوكاتەوەی سەرقاڵی ئەم خولیایەمم، بەردەوام پەرە بە بەهرە و تواناكانم دەدەم، گوێ لە قسەی نەرێنی ئەو خەڵكانە نادەم كە دەیانەوێت بموەستێنن، بەڵكو بە هاوكاری خێزانەكەم توانیم درێژە بەو رێگایە بدەم كە گرتومەتەبەر.

سەرباری ئەوەی لە چەند فێستیڤاڵێكدا بەشداربوم، بەڵام هێشتا ئەزمونی من لە سەرەتادایە و ئومێدم هەیە زیاتر پەرەی پێبدەم.

بەرەنگاری ئەو دژوارییانە دەبمەوە كە روبەڕوی ژیانم دەبێتەوە، تا بتوانم پەرە بە بەهرەكانم بدەم، بەردەوامیش ئەو دەستەواژە داناییە دەڵێمەوە كە "دوای هەر هەورێك خۆرەتاو دێت".

خەونی من ئەوەیە لە داهاتوودا ببمە پزیشكی ددان، هەموو كەسێك خەونی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام ئەگەر باوەڕی پێ هەبوو و لە گەڵیدا ژیا، ئەوا لە ناخەوە بەهێزتر دەبێت و كار بۆ بەدیهێنانی خەونەكەی دەكات.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT