لە ژینگەوە

وێرانكارییەكانی داعش دەگێڕمەوە

  • 2021-08-16
وێرانكارییەكانی داعش دەگێڕمەوە
نینوس سابت میخائیل، لەكاتی كاركردن لە پەیكەری دایە گولێ. فۆتۆ: عەمار عەزیز
عەمار عەزیز – نەینەوا

من نینوس سابت میخائیل (23ساڵ)م، لە ناحیەی قەرەقوشم دادەنیشم، بڕوانامەى بەکالۆریۆسم لە كۆلێژی هونەر لە زانكۆی موسڵ بەدەستهێناوە.

لە رێگاى كاری هونەرییەوە دەمەوێت هەموو ئەو شتانەی چەکدارانی داعش لەناویان بردووە و وێرانیان کردووە دروستبکمەوە، لەوانە شوێنە مێژویی و سونبولەكانمان.

لە ساڵى 2021دا دوو پەیکەرم دروستکردووە، بۆ دوو ناوداری ئێزیدییەكان كە لەژێر دەستی داعشدا بون بە قوربانی، ئەوانیش پەیكەری دایە گولێ و شێخ خەیرى موراد.

دایە گولێ بەچەكەكەی روبەڕی داعش بۆوە و لە شەڕدا كوژرا، شێخ خەیریش ناو ئێزیدیەكان وەكو جەنگاوەری شەڕی داعش ناودەبرێت.

ئیلهامم لە باوكەوە وەرگرتووە، باوكم سابت میخائیل، پەیکەرتاشێکى بەناوبانگ لەقەرەقوش و دەشتى نەینەوا، زۆرینەى ئەو پەیکەرانەى داعش وێرانى کردبوو باوکم دوبارە نۆژەنیكردەوە. ئەو بۆ من خوێندنگەیەكی نمونەییە لە كارە هونەرییەكانم.

برا ئێزیدییەکان زۆر متمانەیان بە من هەیە و بەکارەکانم سەرسامن، لەکاتى دروستکردنى ئەو دوو پەیکەرەدا هەموو توانایەکانى خۆم بەکارهێنا و هەریەكە و دوو مانگی خەیاند.  

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT