ناوم هومام محەمەد موسەوی-ـیە، هەموو ساڵێك كاروانی حسێنییە لە موسڵ دادەنێم بۆ خزمەتی ماتەمگێڕان و زیارەتكارانی مەراسیمەكانی شەهیدبونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت).
كاروانی حسێنییەم لە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لەدەستی داعش لە ساڵی 2017 ـەوە هەیە و بەردەوام لە یادەكانی عاشورا و چلەدا دایدەنێمەوە.
كاروانەكە خواردنی خۆڕایی بۆ هاوڵاتیانی هەژار و كەمدەرامەت لە بەری راستی شاری موسڵ دابیندەكات.
لە كاروانەكەمدا چا، كێك، شۆربا و قیمەی نەجەفی هەیە، ئەمساڵ بڕی خواردنەكانمان زیاتر كرد چونكە زیارەتكار و خەڵكی زیاتر هەبون.
خەڵكی موسڵ زۆر هاوكاری رێكخەرانی كاروانەكان دەكەن، ئەوەش نیشانەی خۆشەویستی و ئەو برایەتیەیە كە هاوڵاتیانی پارێزگای نەینەوا كۆدەكاتەوە.
خەرجی تەواوی كاروانی حسێنییە لەسەر من و بەخششی بەشێك لە هاوڵاتیانی بەرتڵە و تەلەعفەر و ناوچەكانی ترە.
كاروانەكەی من خزمەتی ئایین و مەزهەبە جیاوازەكان دەكات؛ ئەمساڵ گەنجانی ئێزیدی و خێزانی كریستیان و هاوڵاتیانی مەزهەبە ئیسلامییەكانی دیكە سەردانیان كردین.