ناوم شەمێ نایفە و 25 ساڵم، دایكی دوو كوڕم، هاوژینەكەم ناتوانێك كار بكات و باری دەرونی تەواو نییە، بۆیە من ئەركی بەخێوكردنی خێزانەكەم لە ئەستۆگرتووە.
حەوت ساڵە ئاوارەین، بیرۆكەی كردنەوەی ئەم نانەواخانەیەم بۆ هات لە كۆمەڵگەی شاریا لە دهۆك، رۆژانە لە شەشی بەیانی تاوەكو هەشتی ئێوارە لەگەڵ دوو كرێكاری كچدا نانەواخانەكە بەڕێوەدەبەین.
ئەو هەنگاوەم بۆ پەیداكردنی بژێوی خێزانەكەم ئاسان نەبوو، بەڵام هەنگاوێكە و ناومە و تائێستا سەركەوتوو بوم.
رۆژانە 250 بۆ 300 نان دروستدەكەین. خۆم سەرپەرشتى نانەواخانەکە دەکەم، لاى ئێمە پاکوخاوێنى و مامەڵەیەکى جوان لەگەڵ کڕیارەکان لە هەموو شتێک گرنگترە، هەر ئەوەشە وایكردووە هەنگاوەكەم سەركەوتوو بێت.
لەسەر داواکارى خەڵک نان دروستدەکەین، نانى بچوک و گەورەمان هەیە.
كوڕەكانم هێشتا منداڵن و دەخوێنن (هەشت ساڵ و حەوت ساڵن)، نامەوێت ئەوانیش وەكو من لەبەر هەژاریی واز لە خوێندن بهێنن.
راستییەكەی فشارێکى زۆرم لەسەرە بەهۆى ئیشکردنەوە، بەڵام دڵخۆشم بەوەی توانیومە بژێوی خێزانەكەم دابینبكەم، مانگانە 350 بۆ 400 هەزار دینارم دەستدەكەوێت و دەرفەتی كارم بۆ دوو كەسی تر دروستكردووە. ئەوە بۆ من شانازییەكی گەورەیە.