لە ژینگەوە

مەتی؛ بۆنەكانی قەرەقوش ئەرشیف دەكات

  • 2021-11-07
مەتی؛ بۆنەكانی قەرەقوش ئەرشیف دەكات
مەتی كەزیا، وێنەی دوو گەنج بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە دەگرێت فۆتۆ: پەیجی ناوبراو لە فەیسبوك
عەمار عەزیز - نەینەوا

 هەر بۆنە و چالاكییەكی ئایینی و كۆمەڵایەتی لە قەرەقوش هەبێت، من هەوڵدەدەم پێش هەموان ئامادەبم، تا زۆرترین وێنە بگرم و ئەرشیفێكی دەوڵەمەندی شارەكەم دروستبكەم.

ناوم مەتی عەباس_ـە، بە مەتی كەزیا ناسراوم، تەمەنم 58 ساڵە و لە شاری قەرەقوش (باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ) نیشتەجێم، ساڵانێكە خولیای وێنەگرتنم هەیە، بۆیە رێنادەم هیچ بۆنە و چالاكییەك لەدەستم دەرنەچێت، بەبێ ئەوەی وێنەی نەگرم.

من پەیمانگەی تەكنەلۆژیای هونەریم تەواو كردووە، دواتر كۆلێژی سەربازی-یم تەواو كردوو و ئێستا بەڕێوەبەری گروپی هونەری میللی سریانی-ـم لە قەرەقوش.

خولیای وێنەگرتن و ئەرشیفكردنی وێنەی خەڵك و چالاكییەكان، تەنیا بۆ خزمەتی شارەكەم و دڵخۆشی هاوڵاتیانە، بێ بەرانبەر وێنە دەگرم، لە هەر چالاكییەكدا زیاتر لە 100 وێنە دەگرم و دواتر لە فەیسبوكی خۆمدا بڵاویدەكەمەوە.

تائێستا هەزاران وێنەی ساتە جیاوازەكانی قەرەقوش_ـم گرتووە، لە دەیان پێشانگەی قەرەقوش و دەشتی نەینەوادا بە وێنە بەشداربوم، قەت بێزارنابم و لەناو خەڵكدا نازناوی خاوەنی ئەرشیفی قەرەقوش-ـم لێنراوە.

هەر خەڵك نییە، زۆر دەزگای میدیایی وێنەكانی من بەكاردەهێنن و تەنیا مەرجم ئەوەیە ماندوبونی من لەبەرچاو بگرن و ناوم بنوسن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT