لە ژینگەوە

كۆستەری لەفەكە گەیشت

  • 2021-12-14
كۆستەری لەفەكە گەیشت
نەینەوا/ كانونی یەكەمی 2021/ ریڤان بوترس لەگەڵ برایەك و ئامۆزایەكیدا كۆستەرێكی كردووە بە خواردنگەی گەڕۆك لە حەمدانییە فۆتۆ: تایبەت بە كەركوك ناو
عەمار عەزیز - نەینەوا

لای خەڵك واباوە كۆستەر و پاس هەر بۆ گواستنەوەیە؛ بەڵام گۆڕانكاریم تیادا كرد و ئێستا كردوومە بە خواردنگەیەكی گەڕۆك.

ناوم ریڤان بوترس عەبدولئەحەد، (34 ساڵ)ـم، لە حەمدانییەی نەینەوا نیشتەجێم و دوو هەفتە زیاترە سەرقاڵی ئەم كاسبییەم.

ئۆتۆمبێلێكی كۆنی جۆری كۆستەرم كڕی، بە هاوكاری لەگەڵ دارتاشێكدا، بە دەستكاری زۆرەوە كردمان بە هاوشێوەی خواردنگەیەكی بچوك، تێچوی ئەوەش گەیشتە نزیكەی هەشت هەزار دۆلار، بێ ئەوەی هیچ لایەن و رێكخراوێك هاوكاریم بكەن.

لەو خواردنگە گەڕۆكەدا دوو شاگردم هەیە؛ یەكێكیان برامە و ئەویتر ئامۆزامە، ئێمە لەفەی فەلافل، هەمبەرگر، شیش تاوق، فنگر و چەند جۆرێكی دیكەی خواردنمان هەیە.

رۆژانە لە چواری ئێوارەوە تا 11ـی شەو كاسبی دەكەین؛ شوێنی جێگیرمان نییە، رۆژانە نزیكەی 200 لەفە دەفرۆشین، كارێكی جیاوازمان كردووە و بۆتە جێی گرنگیپێدانی خەڵك، بۆ ئێمەش بۆتە سەرچاوەی بژێوی.

ئەوەی ئێمە كردومانە بەشێكە لە بنیاتنانەوە؛ چونكە خەڵكێكی زۆر دوای نەهامەتییەكانی شەڕی داعش گەڕاونەتەوە بۆ حەمدانییە؛ وردەوردەش ژیانی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT