لە ژینگەوە

ئیسرا-ی پاڵەوان؛ خاوەنی 23 مەدالیای زێڕە

  • 2021-12-31
ئیسرا-ی پاڵەوان؛ خاوەنی 23 مەدالیای زێڕە
ئیسرا موحسین (21ساڵ) یاریزانی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عیراق لە بەرزكردنەوەی قورسایی.

من ئیسرا موحسین (21ساڵ)، دانیشتوی شاری هەولێرم، لەگەڵ دوو خوشكەكەم ئیناس و ئۆشین، یاریی بەرزكردنەوەی قورسایی دەكەین. ئەوە یەكێكە لە وەرزشە دڵخوازەكانی ئێمە.

تائێستا لە دەیان پاڵەوانێتی لە ناوخۆ و دەرەوەدا بەشداربوم و 23 مەدالیای زێڕم بردۆتەوە.

دواین سێ مەدالیای زێڕ، ئەم هەفتەیە بەدەستمهێنان، لە پاڵەوانی وڵاتانی عەرەبی كە لە شەقڵاوە بەڕێوەچوو و 13 وڵات بە 200 یاریزانى کچ و كوڕ بەشداربون، من نوێنەری هەڵبژاردەی عیراق بوم.

تەمەنم تەنیا 11 ساڵ بوو، دەستم بەم وەرزشە كرد، باوكم نهێنی پاڵەوانبونی من و خوشكەكانمە.

ئەو بەردەوام 11 ساڵ راهێنانی پێدەكردین، بەڵام بەداخەوە لەكاتێكدا بومە پاڵەوان، ئەو لەگەڵمان نەبوو و سێ مانگ لەمەوبەر بە كۆرۆنا گیانیلەدەستدا. ئەو پاڵپشت و هاندەرێكی گەورە بوو بۆ ئێمە.

كاتێك باوك پشتیوانت دەبێت، فێردەبیت كە قسەی خەڵكی ساردت نەكەنەوە.

من لەدواین پاڵەوانێتیدا 70 كیلۆم بەرزكردەوە، بەوەش بومە خاوەنی سێ مەدالیای زێڕ، هەردوو خوشكەكەشم هەمان وەرزش دەكەن و ئەوانیش خاوەنی چەندین مەدالیای زێڕن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT