لە ژینگەوە

هیوا؛ هیوا بە ژیان دەبەخشێت

  • 2023-02-18
هیوا؛ هیوا بە ژیان دەبەخشێت
هیوا عەبدولڕەحمان (49ساڵ)، لەكاتی كاركردن لە دوكانەكەیدا. فۆتۆ: كەركوك ناو
كەركوك ناو

من هیوا عەبدولڕەحمان (49ساڵ)، خێزاندارم و باوكی سێ منداڵم، لە زگماكییەوە قاچێكم بە باشی كارناكات و توشی شەلەل بوم، 25 ساڵە كاری چاككردنەوەی پاسكیل دەكەم و بەوە بژێوی خێزانەكەم پەیدادەكەم.

هەرچەندە، خاوەن پێداویستی تایبەتم، بەڵام دەستەوەستان نەبم، خۆم فێری ئەم ئیشە كرد و لە گەڕەكی حوڕیەی كەركوك دوكانێكی بچوكم دانا.

بەیانیان لە كاتژمێر هەشت و نیوەوە دێمە دوكانەكەم تا بانگی شەوان، تەنیا نیوەڕوان بۆ نانخواردن دەگەڕێمەوە ماڵ.

پیشەکەمم زۆر زۆر خۆشدەوێت، هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە دەستبەرداری ببم، هەرچەندە وەكو مرۆڤێكی ئاسایی ناتوانم بەڕێگادا بڕۆم، بەڵام هەر خۆم دەچمە بازاڕو پێداویستییەكانی دوكانەكەم دەكڕم.

لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەگەر یەکێک خاوەن پێداویستی تایبەت بێت دەوروبەرەکەی تاڕادەیەك بێ ئومێدی دەكەن، بەڵام من دەمەوێت هیوا و ئومێد بەخەڵك ببەخشم.

پاسکیل پێویستییەکە دەبێت لەهەموو ماڵێکدا هەبێت، كاتێك پاسكیل بۆ منداڵان چاكدەكەم و سوار دەبن و لێی دەخوڕن، هەستێكی زۆر خۆشم پێدەبەخشێت.

من لەبەر قاچەكانم ناتوانم پاسکیل لێبخوڕم، بەڵام هەستم بەخۆشییەكانی لێخوڕینی پاسكیل كردووە.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT