لە ژینگەوە

پیشەیەكی سوێر

  • 2022-02-02
پیشەیەكی سوێر
موسڵ/ شوباتی 2022/ یاسین سەعد لە كاركەی لە كیسەنانی خوێ كاردەكات وێنە: یونس عیسا
یونس عیسا - نەینەوا

ناوم یاسین سەعد (41 ساڵم)، زیاتر لە 30 ساڵە سەروكارم لەگەڵ خوێ-ـدایە، خوێ دەكەینە كیسە و لە بازاڕەكاندا دەیفرۆشین.

لە پارێزگای سەماوە و فاوەوە خوێ-ـمان بۆ دێت، ئەو خوێ-ـیەی رەوانە دەكرێت پاك و ئامادەكراوە، ئێمە لە كارگەیەكی تایبەتدا دەیكەینە كیسە.

كیسەیەكی سێ كیلۆیی خوێ بە 500 دینار و ئەگەر بە كۆ بیفرۆشین نرخەكەی هەرزانتر دەكەوێت.

دیارترین كێشەی من لەم كارەدا ئەوەیە؛ پیشەكی قورسە بەڵام ئەو كرێیەی وەریدەگرم كەمە، سەرباری ئەوەش لەسەر پیشەكە راهاتوم و ناتوانم لە ماڵەوە دابنیشم.

ئەم پیشەیەی ئێمە بەپێی وەرزەكان دەگۆڕێت، لە زستاندا بەهۆی شێ، كێشی خوێ زیاد دەكات و زەحمەتترە بۆ كردنە كیسە و باركردنی بۆ ناو ئۆتۆمبێل، لە هاوینیشدا كێشی سوكترە، بەڵام من هەر حەزم بە كاركردنە لە زستاندا، چونكە پلەی گەرما نزمە و لە قورسی كاركردن كەمدەكاتەوە.

زۆرینەی كڕیارانی ئێمە و ئەوانەی خوێ داوا دەكەن كارگەكانی وەك دروستكردنی ترشیات و سەهۆڵ و فڕنەكانی چەرەساتن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT