لە ژینگەوە

سەرتاشخانەی پێكهاتەكانی ئەلقوش

  • 2022-02-08
سەرتاشخانەی پێكهاتەكانی ئەلقوش
نەینەوا/ كانونی یەكەمی 2021/ فادی فازڵ لە ناوەندی ناحیەی ئەلقوش سەرتاشخانەی هەیە فۆتۆ: عەمار عەزیز
عەمار عەزیز - نەینەوا

ناوم فادی فازڵ (36 ساڵ)ـم، لەڕێی پیشەكەمەوە هێندەی دیكەی هانی پێكەوەژیان و ئاشتەوایی لە ئەلقوش دەدەم، چونكە رۆژ نییە هەموو پێكهاتە ئاینییەكان لە دوكانەكەمدا كۆنەكەمەوە.

من خەڵكی ئەلقوشم، شەش ساڵە سەرتاشخانەیەكی بچوكم لە ناوەندی شار كردۆتەوە و رۆژانە لە 9ـی بەیانی تا 8ـی شەو كاسبی تیادا دەكەم.

ئەوانەی سەردانی دوكانەكەم دەكەن كریستیان، ئێزیدی و موسڵمانن؛ لای ئێمە هیچ جیاوازییەك ناكرێت لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە؛ چونكە ئایین شتێكە لە نێوان خودا و مرۆڤەكاندا، ئەوەی بۆ ئێمە دەمێنێتەوە هاوڕێیەتی و پێكەوەژیانە، زۆر دڵخۆشم پێشوازی لە هەموو پێكهاتەكان دەكەم.

دوكانەكە بژێوییەكیشم بۆ دابیندەكات، منداڵ دوو هەزار دینار و گەورە تا نزیكەی پێنج هەزار دیناریان لێوەردەگرم، پارەیەكی زۆر نییە بەڵام پێی قایلم و سەرچاوەی داهاتی سەرەكی منە.

لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە؛ ئەوانەی سەردانم دەكەن ناڕازی نین و هەرزوو دەبنە موشتەری بەردەوام، چونكە بەلای منەوە كاری باش و پاكوخاوێنی لە بنەما سەرەكییەكانن بۆ هەر پیشەیەك.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT