لە ژینگەوە

لە مەڕمەڕ و بەردی ئاسن پەیكەر بۆ دایك دروستدەكەم

  • 2023-01-07
لە مەڕمەڕ و بەردی ئاسن پەیكەر بۆ دایك دروستدەكەم
کامەران نەجمەدین (54ساڵ)، پەیكەرتاش لەكاتی كاركردندا لەسەر پەیكەرێك. فۆتۆ: كەركوك ناو
كەركوك ناو

من ناوم کامەران نەجمەدین (54ساڵ)م، خەڵكی بە كامەرانی دارتاش بانگم دەكەن، لەیەككاتدا هەم دارتاشم، هەم ئاسنگەر و پەیكەرتاش.

خولیای زۆرم هەیە بۆ دروستکردنی پەیکەر، هونەرەكەم بە ئاكادیمی نەخوێندووە، لە ساڵی 1984ەوە دەستم بەم هونەرە كرد، هەندێك لە مامۆستایانی پەیكەرتاش (فەلاح شوانی، محەمەد ساڵەیی و تاریق ئاکرەیی) یارمەتیاندام و سودم لێ بینیون.

من زیاتر پەیکەر لە بەردی ئاسن و مەڕمەڕ دروستدەکەم، بە تایبەت بەردی ئاسن، چونکە پێکهاتەكەی رەقتترە و ئیشكردن تیایدا خۆشترە. بۆ ئەوەش لەناوچە شاخاوییەكانەوە بەرد دەهێنم. شەفرە و چەكوش لە جوانكاریكردنی پەیكەرەكەدا بەكاردەهێنم. ژمارەیەك كاری هونەریم لە شەقامەكانی كەركوكدا دانراون.

کارەکانم زیاتر گوزارشتن لە دایک، لای من دایك هەموو شتێكە، هاوسەر و منداڵەکانم زۆر هاندەرمن، منداڵەكانم هاوكاریم دەكەن لە دروستكردنی پەیكەردا.

پەیکەر لای من مانای ژیان دەبەخشێت، پەیکەر رۆحمە و خۆشی و ناخۆشی خەڵکە.

حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار بە هیچ شێوەیەک یارمەتیم نادەن، بۆیە ناتوانم پەرەی زیاتر بە هونەرەكەم بدەم.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT