لە ژینگەوە

 زێڕەنگەرە تاقانەكەی كەمپ

  • 2022-03-15
 زێڕەنگەرە تاقانەكەی كەمپ
دهۆك/ شوباتی 2022/ دەخیل خەڵەف (35 ساڵ)، لە كەمپی ئاوارەكانی كەبەرتوو دوكانی زێڕەنگەری كردۆتەوە فۆتۆ: عەمار عەزیز
عەمار عەزیز - دهۆك

 تاكە زێڕەنگەرم لە ناو كەمپی ئاوارەكانی كەبەرتووی یەك؛ بەڵام بازاڕێكی تا بڵێی سست و بێ قازانجمان هەیە، چونكە توانای دارایی خەڵك دیاریكراوە و نرخی ئاڵتون گرانە.

من ناوم دەخیل خەڵەف (35 ساڵ)ـم، لە نیسانی 2021ـەوە لەناو كەمپ بە هاوكاری هاوڕێیەكم دوكانی زێڕەنگەریم كردۆتەوە، ئەوەش پیشەی بنەماڵەكەمە و منیش لەسەر دەستی باوكم فێری بوم.

لەم كەمپەكەی ئێمەدا (كەمپی كەبەرتووی یەك لە دهۆك زیاتر لە 11 هەزار هاوڵاتی تیادا دەژین) بازاڕی ئاڵتون زۆر كزە، هەندێك مانگ كرێی 150 هەزار دیناری مانگانەی دوكانەكەش دەرناكەینەوە، لەكاتێكدا تەنیا سەرچاوەی بژێومانە و من خێزانێكی پێنج كەسیم هەیە.

پێشتر ئاوارەكان كڕین و فرۆشتنیان بە ئاڵتونەوە دەكرد، بەڵام دوای بەرزبونەوەی بەهای دۆلار و گرانبونی ئاڵتون، ئەوانیش زێڕەكانیان نافرۆشن.

ئەو گەنجانەی هاوسەرگیریش دەكەن بڕێكی زۆر كەم ئاڵتون دەكڕن، بەشێكی لەبەر زۆری نرخەكەیەتی و هۆكاری سەرەكییش ئەوەیە كچانی ئێزیدی لە هاوسەرگیریدا ئاڵتونی زۆر داوا ناكەن.

سەروكاری من لەگەڵ ئاڵتوندایە و بارودۆخەكە چەندە خراپ بێت رەنگە نەتوانم دەستبەرداری بم.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT