ناوم محەمەد هانی (29 ساڵ)ـم، زیاتر لە پێنج ساڵە هەویری فەلافل دەفرۆشم، ئەوەش لە كابینەیەكدا لە بازاڕی نەبی یونس.
بۆ دروستكردنی فەلافل؛ سەرەتا نۆكەكە دەشۆینەوە، دواتر لە مەكینەی دەدەین، سیر و بەهاراتی تایبەت بە فەلافلی تێكەڵ دەكەین.
پاشان هەویری فەلافلەكە ئامادە دەبێت؛ هەر كیلۆیەكی بە هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشین، دوو جۆر هەویر هەیە، رەنگی سەوز كەرەوزی تێكەڵ دەكرێت و جۆری زەردیش كە نۆكی هاڕاوە و زۆرتر خواست لەسەر ئەو جۆرەیە.
من پێشتر شۆفێری تاكسی بوم، بەڵام ئەم پیشەم بە لاوە خۆشترە، لە زستانیشدا كاری هەویری فەلافل زیاترە چونكە كەشوهەوا ساردە و لە هاویناندا سەهۆڵ دادەنێین، منیش لە هەردوو وەزرەكەدا بەرهەمێكی پلەیەك پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكەم.