ناوم سالم محەمەد ئەمین-ـە، هونەرمەندی شێوەكار و رێبەری گەشتیاریم، لە قەزای تەلەعفەری پارێزگای نەینەوا دەژیم.
لە منداڵییەوە بەهرەی وێنەكێشانم هەبوو، دوای ئەوەی لە ساڵی 2014ـدا ئاوارەی توركیا بوین بەهۆی هێرشەكانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام - داعش"، پەرەم بە تواناكانم دا و روم لە هونەری (ئاگر لەسەر تەختە –جۆرێكە لە بەرهەمهێنانی هونەری و وێنەكێشان لەڕێی سوتاندنی روكاری تەختەوە) كرد، لە پەیمانگایەكی هونەری راهێنانم دەستپێكرد.
ئێستا زیاتر لە 350 كاری هونەریم هەیە، هەمویان بە ئاگر لەسەر تەختە یان بە وێنەكێشان بە بزمار و تەلی كارەبا بەرهەمهێنراون، لەگەڵ دروستكردنی نەخش لەسەر شوشە.
لە كارەكانمدا گرنگی بە شوێنەوارەكانی وەك قەڵای تەلەعفەر و منارەی حەدبا و شارە مێژوییەكانی بابل و حەزەر دەدەم.
نزیكەی 400 بڕوانامەم لە لایەنە جیاوازەكانەوە بەدەستهێناوە، لەڕێی بەشداریكردنم لە پێشەنگاكانی ناوخۆ و دەرەوەی عیراق، لە ژمارەیەك یەكێتی و كۆمەڵەی هونەریشدا ئەندامم.
داوا لە گەنجان دەكەم؛ گرنگی بە هونەری شێوەكاری بدەن و لە هەوڵی پەرەپێدانی توانا و بەهرەكانیاندا بن.