لە ژینگەوە

ئەمیر حەز بە كێشانی وێنەی كەسایەتییە "كاریگەرەكان" دەكات

  • 2022-04-29
ئەمیر حەز بە كێشانی وێنەی كەسایەتییە "كاریگەرەكان" دەكات
كەركوك ناو - نەینەوا

ناوم ئەمیر عیماد وەیس (19 ساڵ)-ـم، خەڵكی قەزای تەلەعفەری پارێزگای نەینەوام، بە رێكەوت زانیم بەهرەی وێنەكێشانم هەیە و لەكارەكانمدا قەڵەمی دار و خەڵوز بەكاردەهێنم.

لە تابلۆكانمدا تیشكدەخەمە سەر هێما نیشتمانییەكان، بە تایبەت ئەوانەی بە رۆح و گیانیان قوربانییان بۆ نیشتمان دا لەگەڵ ئەو كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكانەی كاریگەرییان لە كۆمەڵگەدا هەبووە، وەك: سەفا سەرای، سەمیر سەبیح، یاسر جورانی و عەبدلوەهاب ساعدی.

من لە پۆلی شەشی ئامادەییم، هەوڵدەدەم لە نێوان گرنگیدان بە خوێندن و بەهرەكەمدا هاوسەنگی رابگرم.

هەندێكجار كاغەزی وێنەكێشانم نییە و ناچارم لەسەر كاغەزی خەتدار وێنەبكێشم یان لە هاوڕێ و دەوروبەرم داوای هاوكاری و پاڵپشتی دەكەم.

بەداخەوە هیچ لایەنێك نییە لە تەلەعفەر پاڵپشتی هونەر بكات، لەكاتێكدا گەنجی زۆری بەهرەدار هەن و دەتوانن بگەنە ئاستێكی پێشكەوتوو، ئەگەر دەستیانبگرن و سەرپەرشتییان بكرێت.

هیوادارم بایەخ بە پەروەردەی هونەری لە خوێندنگەكاندا بدرێت و وەزارەتی پەروەردە رۆڵی ۆركشۆپ و راهێنانی وێنەكێشان كارابكاتەوە، چونكە وێنەكێشان پەیامی ئاشتی و خۆشەویستییە و لەو ڕێگەیەوە دەتوانین هەست و خۆشەویستیمان بۆ كەسانی دیكە و نیشتمان دەرببڕین.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT