لە ژینگەوە

17 ساڵە بژێویم لەسەر داربڕینە

  • 2022-05-25
17 ساڵە بژێویم لەسەر داربڕینە
مومتاز نورەدین (43ساڵ)، لەكاتی كاركردندا لە موسڵ. فۆتۆ: یونس ئەبو حوت
یونس ئەبو حوت

ناوم مومتاز نورەدینە و تەمەنم 43 ساڵە، زیاتر لە 17 ساڵە لە بواری داربڕیندا لە موسڵ كاردەكەم و بژێوی خێزانەكەم لەسەر ئەم پیشەیە.

لەڕێی براكەمەوە فێری ئەم كارە بوم، سەرەتا هەردوكمان كرێكاریمان دەكرد، باری دارمان لە بارهەڵگرەكان دادەگرت، بەڵام وردە وردە بیرمكردەوە خۆم كارەكە بكەم، ئێستا شوێنكاری تایبەت بە داربڕینم هەیە.

كارەكەمان بریتییە لە بڕینەوە و رێكخستنی دارەكان و ئامادەكردنیان بۆ فرۆشتن.

دارەكانمان لە باكوری عیراقەوە بۆ دەهێنرێت، بە تایبەت لە زاخۆ، پارێزگای سلێمانی و دیالە. دار چنار و دار گوێز، لەو دوو جۆرەن كە زیاتر بۆمان دەهێنرێن.

بژێوی ژیانم لەسەر ئەم كارەیە، بە عیشقەوە كارەكە دەكەم، بەشێكی زۆری كڕیارەكان، دارەكان لە بواری بیناسازیی و تەختەبەستیدا بەكاردەهێنن، كڕیارەكانمان هەمەجۆرن و لە چەندین پارێزگای عیراقەوە رومان تێدەكەن.

ئەو ئاستەنگانەی بۆ كارەكەمان دروستدەبێت بریتییە لە كاركردن لە شوێنی مەترسیدار، بۆ نمونە لەكاتی بڕینەوەی دار لە نزیك ستونی كارەبا.

كاركردنمان زیاتر دەكەوێتە هاوینەوە، چونكە دارتاش و تەختەبەستەكان بە زۆری لە هاویندا كاردەكەن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT