لە ژینگەوە

ئەبو عومەر؛ گۆزەچی دوای جەنگە

  • 2022-06-06
ئەبو عومەر؛ گۆزەچی دوای جەنگە
نەینەوا/ حوزەیرانی 2022/ ئەبو عومەری گۆزەچی لە شەقامەكاندا گۆزە و بەرهەمەكانی دیكەی بۆ فرۆشتن دادەنێت فۆتۆ: كەركوك ناو
مەجید عەباجی – نەینەوا

ناوم قاسم یەحیا عومەر (77 ساڵ)ــم، بە ئەبو عومەر ناسراوم، پێشتر كاری چاككردنەوەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی كۆنم دەكرد، تا وردەوردە و پێش داعش ئەو پیشەیە پاشەكشێی كرد و لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگیشدا ئەوەی لێی مابۆوە نەما.

ماڵ و دوكانەكەم لەناوچەی شەعارینی موسڵی كۆن بەهۆی بۆردومانەوە خاپور بوون.

بیرم لە شتێك دەكردەوە قەرەبوی لەدەستدانی پیشەكەم و دەرگای بژێوی بەڕوی خێزانەكەمدا بكاتەوە، براكەم پێشنیازی بۆ كردم گۆزەم بۆ دروستبكات و منیش لە شەقامەكاندا بیفرۆشم.

براكەم ماوەیەكی دورودرێژە سەرقاڵی دروستكردنی جۆرەكانی گۆزەیە و پیشەكەی بە "گۆزەچی" دەناسرێت.

پێشنیازەكەم بە دڵ بوو، بوم بە گۆزەچی و فێربوم چۆن پەرە بە پیشەكەم بدەم بە تایبەت لەڕێی بۆیەكردن و دروستكردنی نەخش و نیگار لەسەر گۆزە و قاپە دروستكراوەكاندا، ئەوەش جێی سەرنجی كڕیاران بوو، هەر پارچەیەكی بە سێ تا شەش هەزار دینار دەمفرۆشت.

تەنیا ئەو پارچەیە نافرۆشم كە لەسەر شێوەی منارەی حەدبا دروستكراوەتەوە چونكە زۆر گرنگە بەلای منەوە.

لەو پیشەیەوە بۆمدەركەوت چەند گرنگە ئاوی ناو گۆزە و مەركانە بخورێتەوە، چونكە ئاوێكی پاك و زیندووە و بەسودە بۆ گورچیلە، ئامۆژگاری خەڵكیش دەكەم بەكاریبهێنن تا لە سەردانیكردنی پزیشك بەدوربن وەك چۆن پێشینانمان بەكاریاندەهێنا.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT