ناوم فاروق محەمەد رەشید (50 ساڵ)ـم، زیاتر لە 33 ساڵە من سەرقاڵی چاككردنەوەی ئامێر و كەلوپەلی كارەبایی ماڵانم وەك گسك، ئامێری وشككردنەوەی قژ و ئوتو.
سەرەتا بە شاگردی لە بازاڕی گەورە (بازاڕی جوتقاوە) لای وەستا حاجی سابیر كارمدەكرد و دواتر بوم بە وەستا.
زیاتر لە 30 ساڵە دوكانی تایبەت بە خۆم هەیە لە بەرانبەر قەڵای كەركوك، دوكانێكی دوو مەتر و نیو بە شەش مەترە، بەڵام لەبەر ئامێری زۆری سوتاو و لەكاركەوتوو، لە ناو دوكانەكەمدا جێگەی خۆم نابێتەوە و لەبەردەمیدا ئامێرەكان چاكدەكەمەوە.
من جگە لەم دوو دوكانە لە دوو كۆگای دیكەش كەلوپەلی كۆن و لەكاركەوتوم داناوە، كە بەشێكیان سود لە پارچەكانیان وەردەگرم بۆ چاككردنەوەی ئامێری دیكە.
ئامێرەكانی جاران بە ئەستەم لەكار دەكەوتن، تیایاندایە 20 ساڵە كاردەكات و كێشەی نییە، بەپێچەوانەی ئامێرەكانی ئێستاوە كە هەیە تەنیا یەك رۆژ كاردەكات و دەسوتێت.